رۆیتەرز: مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە دیمەشقن 

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی حكومەتی دیمەشقەوە بڵاویكردووەتەوە، حكومەت لەوە دەڕوانێت ئەمڕۆ خولێکی نوێی دانوستانەکانی یەکگرتن لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەنجام بدات.

بەوتەی ئەو بەرپرسەی حكومەتی سوریا لە دانوستانەکاندا تیشک دەخرێنە سەر رێگای پراکتیکییەكان بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی ئەم مانگە بە نێوەندگیری ئەمریکا واژۆكرا.

وتەكانی ئەو بەرپرسە سورییە لەكاتێكدایە، سەرچاوە ئاگادارەكان باس لەوەدەكەن، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئیلهام ئەحمەد لە ئێستادا گەیشتوونەتە دیمەشق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا پرسی راگرتنی ئاگربەست و تێكەڵكردنی ئیدارەو هێزەكانی سوریای دیموكرات بە دامەزراوەكانی دەوڵەتی سوریا تاوتوێدەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار