پەخشی کەناڵەکانی جەزیرە و عەرەبیە ڕاگیرا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستان فەرمانی بە كۆمپانیاكانی پەخش كرد، پەخشی كەناڵە بیانی و عەرەبییەكان لە ڕایەڵەكانیان ڕابگرن. بەتایبەت ئەو كەناڵانەی كە "لە باری ئێستای كوردستاندا بوونەتە هۆكاری پشێوی و تێكدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و بێڕێزیكردن بەرانبەر بە نەتەوەی كورد".

لەو چوارچێوەیەدا و یەكەم هەنگاو، پەخشى هەردوو كەناڵی جەزیرەی قەتەری و عەرەبیەی سعودی كە ڕۆڵێكی خراپ لە شەڕ و پێشهاتەكانی سووریا دژی كورد دەبینن، لە هەرێمی كوردستان ڕاگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، بۆ ئەم بڕیارەی پشتی بە "خاڵەكانی (1، 3، 9) لە بڕگەی 3ـی ماددەی 3ـی ڕێنماییی ژمارە 1ـی ساڵی 2014 (تایبەت بە ڕێكخستنی فریكوێنسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان) بەستووە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژە بەوەش دەكات كە "پەخشكردنی ئەو كەناڵانە، پێچەوانەی ماددەی ئاماژەپێكراوی سەرەوەیە، هەروەها پێچەوانەی ماددەی دووە لە هەمان ڕێنمایی، كە تایبەتە بە مۆڵەتدان و دابینكردنی فریكوێنسی، بۆیە پێویستە تەنیا بۆ پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان بێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار