هونەرمەند ژاڵە سنەیی: بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوا گەڕامەوە کوردستان

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هونەرمەند ژاڵە سنەیی، دەڵێت: گەڕانەوەمان لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ کوردستان، تەنها بۆ پشتیوانییە لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، دەشڵێت: دەمانەوێت بچینە ناو گەل و میدیاکان بە سەر بکەینەوە، ورە بە گەلەکەمان بدەیین و بە ڕۆژئاوا بڵێین هەموومان لە گەڵتانیین.

لە چوارچێوەی پشتیوانییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، کە لەلایەن گرووپە چەتەکانی جۆلانی و داعش و دەوڵەتی تورکەوە پەلامار دەدرێن، بەشێک لە هونەرمەندان لە وڵاتانی تاراوگەوە گەڕانەوە بۆ باشووری کوردستان و شان بە شانی گەل بەشداری چالاکییەکان دەکەن، لەو چوارچێوەیەشدا هونەرمەند ژاڵە سنەیی کە یەکێکە لەو هونەرمەندانە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

هونەرمەند ژاڵە سنەیی دەڵێت: گەڕانەوەمان لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ کوردستان، تەنها بۆ پاڵپشتییە، بۆ بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان، دەمانەوێت بڵێن: کە گەلی کورد ٧٠ ملیۆنە و داگیرکەران ناتوانن بیتوێنەوە.

دەشڵێت: دەوڵەتی تورک هەمیشە لە هەوڵدابووە، بۆ ئەوەی نەهێڵێت کورد بگاتە چارەسەری، دەیانەوێت پەیمانی لۆزان دووبارە بکەنەوە، لێرە بەدواوە دەبێت کورد سیاسەتمەردارەکانی ژیرانە هەڵسوکەوت بکەن و لە قازانجی گەلی کوردا مامەڵە بکەن و پێش بەم کوشتارییەی سەر گەلەکەمان بگرن.

ژاڵە سنەیی لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت: لەم ماوەیەی کە گەڕاوینەوتەوە دەمانەوێت میدیاکان و گەلەکەمان بەسەر بکەینەوە و بەشداری خۆپیشاندانەکان ببین، ورە بە گەلەکەمان بدەین و بە ڕۆژئاوا بڵێین هەموومان لە گەڵتانیین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار