ئەستێرەی دراماى باب حارە لەلایەن خزمەتکارەکەیەوە کوژرا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
هودا شەعراوی هونەرمەندی سوری ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ماڵەکەی خۆی لەناو دیمەشقی پایتەخت لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بەکوژراویی دۆزارەیەوە.
بەرپرسی سەندیکای هونەرمەندان، مازن ئەلنەتور لە بەیاننامەیەکدا بۆ پلاتفۆرمی "ئیکس" ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوە کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە دۆزینەوەی ئەو خانمە ئەکتەرە سورییە هودا شەعراوی کە لەناو ماڵەکەیدا کوژراوە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاشکرایان کرد کە هونەرمەندە سورییەکە لەلایەن خزمەتکارەکەیەوە کوژراوە و ئەویش تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەڵاتووە، ماڵپەڕە سورییەکان باسیان لە مردنەکە کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە "لە ژێر بارودۆخێکی نهێنیدا" ڕوویداوە بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخەنەڕوو.
هونەرمەندی کۆچکردوو لە زۆرێک لە بەرهەمە دراماییەکان بەشداری کردووە و لە بەرهەمە ژینگەییەکاندا سەرکەوتوو بووە.
بەڵام دیارترین ڕۆڵی لە زنجیرە بەناوبانگەکەی “باب الحرا” بوو، کە تێیدا ڕۆڵی “ئوم زەکی”ی بینی.
هەروەها بەشداری لە بەرهەمەکانی وەک: ڕۆژانی شەمیا، خێزانی ٧ ئەستێرە، نەبوونی تام و کێشەی زۆر، و چەندانی تر کردووە.
