شوێنەوارناسەکان دەموچاوی (خوێنمژ)ێکی تەمەن ٤٠٠ ساڵان دروستدەکەنەوە کە داسێکی ئاسنی لە ملدایە

5 ڕۆژ لەمەوپێش

هاوڵاتی

دوو ساڵ لەمەوبەر، شوێنەوارناسان لە پۆڵەندا ئێسکەپەیکەرێکیان لە گۆڕێکدا دۆزیەوە کە بە "سەرسوڕهێنەر" وەسفی دەکەن - پاشماوەی ژنێکە کە داسێک لە ملیدایە و قوفڵێکی سێگۆشە لەسەر پێیەکانی بووە.

لە گۆڕستانێکی بێ ناونیشان لە گوندی (پیێن) دۆزرایەوە،  وای بۆ دەچن ئەو ژنە تەمەن ٤٠٠ ساڵە کە بە خوێنمژ دادەنرێت، ئەوانەی ناشتوویانە ئەو ئامێرە کشتوکاڵییەیان خستووەتە گەردنییەوە، چونکە بەپێی بیروباوەڕی کۆن، پێیان وابووە ئەو خوێنمژە دەگەڕێتەوە و زیان بە زیندووەکان دەگەیەنێت.

تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی نیکۆلاوس کۆپەرنیکۆس لە شاری تۆرون لە مانگی ئابی ٢٠٢٢دا ئەو دۆزینەوە ناوازەیەیان ئەنجامدا، لەگەڵ ئۆسکار نیلسۆنی شوێنەوارناس کە خەڵکی سویدە، تیمەکە بە بەکارهێنانی دی ئێن ئەی و شێوازی سێ ڕەهەندی، گڵیان بۆ دروستکردنەوەی ڕووخساری زۆسیا کۆکردەوە،  بە جۆرێک وەک ئەوەی خەڵکی ناوچەکە بووبێت.

نیلسۆن بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "بەڕاستی وەک شتێکی گاڵتەجارانە دەردەکەوێت! چونکە ئەو کەسانەی ناشتیان، هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی لەمردنەوە بگەرێتەوە. کەچی ئێمە هەموو شتێک دەکەین  بۆ ئەوەی بیگەڕێنینەوە بۆ ژیان.

لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا نیلسۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو ئەفسانەیەی باسی دەکات،  زۆسیا تەنها بە قفڵەکەوە نێژراوە، بەڵام کاتێک خەڵکی گوندەکە هەندێک ڕووداوی خراپیان بەسەر هاتووە، بڕیاریانداوە پێویستە ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بە جۆرێک بینێژن کە نەتوانێت زیان بە زیندووەکان بگەیەنێت.

نیلسۆن دەڵێت: کاتێک گۆڕەکەیان هەڵدایەوە، بینیویانە کە قوفڵەکەی دراوە لە پێیەکانی کراوەتەوە، بۆیە بە ترسێکی زۆرەوە تیغی تیژی داسێک دەخەنە سەر ملی؛ بۆ ئەوەی سەرهەڵنەداتەوە.

پۆلینسیکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز لە ساڵی ٢٠٢٢، وتی دۆزینەوەی پاشماوەی زۆسیا پێویستە بێدەنگەی لێ بکرێت چونکە دۆزینەوەیەکی لەو شێوەیە لە پۆڵەندا و دوای چوار سەدە، شتێکی سەرسوڕهێنەرە.

ماگدالینا زاگرۆدزکا، کە هاوکات لەو تیمی توێژینەوەیەدا بووە کە زۆسیایان دۆزیوەتەوە، باسی لەوە کردووە، پاشماوەی ئەو ژنە سەرپۆشێکی ئاوریشمیشی پێوە بووە، کە بە تاڵێکی زێڕین یان زیوی تێوەی پێچراوە. زاگرۆدزکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سەرپۆشە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو ژنە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرزی هەبووە.

بۆ دروستکردنەوەی دەموچاوی ژنەکە، نیلسۆن کۆپییەکی سێ ڕەهەندی چاپکراوی کەللەسەرەکەی دروستکردووە بە بەکارهێنانی زانیاری دەربارەی تەمەن و کێش و وردەکارییەکانی دیکەی ژنەکە بۆ پەیکەرسازی ماسولکە و سیماکانی دەموچاو، بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە شوێنی کارەکەیدا تۆمارکراوە.

نیلسۆن دەڵێت: "من ڕاهاتووم بە دروستکردنەوەی دەموچاوەکان، هەروەها بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هەوڵدەدەم کە هەندێک شکۆ و سیمای مرۆییان بۆ بگەڕێنمەوە."

شوێنەوارناسەکان دەموچاوی (خوێنمژ)ێکی تەمەن ٤٠٠ ساڵان دروستدەکەنەوە کە داسێکی ئاسنی لە ملدایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار