دۆخی ڕۆژاڤا چۆنە و سەنگەرەکانی بەرگریی چۆن تۆکمە دەکرێت؟

4 كاتژمێر لەمەوپێش



کوردانی باشووری کوردستان لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگن؟

ئامادەکردنی هاوڵاتی

هەرچەندە ئاگربەست درێژکراوەتەوە، بەڵام چەکدارانی دیمەشق ڕێککەوتن پێشێل دەکەن و ڕۆژانە هێرش دەکەنە سەر ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژاڤا.
شەڕڤانان لەئێستادا بەرگرییەکی سەخت دەکەن و ناهێڵن بەهیچ جۆرێک چەکدارانی دیمەشق پێشڕەوی بکەن. 

سۆران ئەردەڵانی، ناسراو بە سۆرانی مەڵکەندی کە خۆبەخشانە چووەتە ڕۆژاڤا، باسی دۆخی ڕۆژاڤای بۆ هاوڵاتی کرد و گوتی، ئێمە ئاگادارکراوینەتەوە پیشڕەوی نەکەین و تەنها بەرگری بکەین، بەڵام ناشهێڵین چەکدارانی دیمەشق بێنە پێشەوە و پێشڕەوی بکەن.
---- 

قسەکانی سۆران مەڵکەندی هاوکاتە لەگەڵ ئەو هێرشانەی چەکدارانی دیمەشق کە دوێنێ دووشەممە کردیانەسەر چەند ناوچەیەکی کۆبانێ و چلاغا لە حەسەکە. لە هێرشەکانیان بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ ماڵی خێزانێکی کوردیان بە ئامانج گرت و بەپێی ڕاگەیاندراوی هەسەدە، پێنج ئەندامی خێزانەکە شەهید بوون و پێنجی دیکەش برینداربوون.

هەر لە دەستپێکی شەڕەوە، گەنجانی باشووری کوردستان بە جۆشوخرۆشەوە ڕوویان لە ڕۆژاڤا کرد بۆ بەرگریی کردن و دەستیان بە هەڵگرتنی چەک کرد. 

سەرەتا وا بڵاوکرایەوە کە شەڕڤانان ناهێڵن ئەو گەنجانەی باشوور بچنە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بەهۆی ئەوەی شارەزای شوێنەکان نین، بەڵام سۆران ئەردەڵانی ئەوەی بۆ هاوڵاتی پشتڕاستکردەوە کە ئێستا بەو جۆرە نییە و بە خواستی خۆتە بچیتە بەرەکانی پێشەوە هاوشانی شەڕڤانان بیت یان لە دواوە وەک هێزی پشتیوانی بمێنێتەوە. سۆران ئەردەڵانی باسی لەوەشکرد، زۆربەی ئەوانەی چوونتە ڕۆژاڤا شارەزای شەڕن و پێشتر شەڕیان بینیوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار