ناوەڕۆکى رێککەوتنى هەسەدە و حکومەتی دیمەشق

4 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزەکانی سوریای دیموکرات [هەسەدە] رێکەوتنی لەگەڵ حکومەتی سوریا لەبارەی ئاگربەست و تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سوریا راگەیاند.

بەگوێرەی راگەیەندراوە، هێزەکانی سوپا دەکشێنەوە و لەبری ئەوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەکانی حەسەکە و قامیشلۆ جێگیر دەکرین و سێ لیواش بۆ هێزەکانی هەسەدە دروستدەکرێت.

دەقی راگەیەندراوەکە.

 دەقی ڕێککەوتننامەی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی گشتگیردا، بڕیار لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات درا، لەگەڵ لێکتێگەیشتن بۆ پڕۆسەیەکی یەکخستنی قۆناغ بە قۆناغی هێزە سەربازی و کارگێڕییەکانی هەردوولا.

خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە:
• کشانەوەی سەربازی: کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە خاڵەکانی بەریەککەوتن، چوونە ناوەوەی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ بۆ ناوەندی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ، و دەستپێکردنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا.

• پێکهاتەی سەربازی: پێکهێنانی فیرقەیەکی سەربازی کە سێ لیوا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات لەخۆ بگرێت، جگە لە پێکهێنانی لیوایەکی هێزەکانی کۆبانێ لە چوارچێوەی فیرقەیەکی سەر بە پارێزگای حەلەب.

• کارگێڕی و دامەزراوەکان: یەکخستنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر لە چوارچێوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا، لەگەڵ جێگیرکردنی فەرمانبەرانی مەدەنی.
• مافەکان: ڕێککەوتن لەسەر یەکلاکردنەوەی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی گەلی کورد، و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.

ئامانجی ئەم ڕێککەوتنە یەکخستنەوەی خاک و تەواوکردنی پڕۆسەی تێکەڵبوونی گشتگیرە لە ناوچەکەدا، لە ڕێگەی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات 30ـی کانوونی دووەمی 2026

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار