هەسەدە شەهیدبوونی چوار شەڕڤانی راگەیاند
2 كاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە دەڵێت، دوو کچە شەڕڤانەکە بەناوەکانی ئاکرێ زاگرۆس و دیالا کۆرۆ لە 18ـی ئەم مانگە لە رەققە شەهیدبوون.
یەکێکی دیکە لەشەڕڤانەکان بەناوی کیڤارا کۆبانێ هەر لە 18ـی مانگ شەهیدبووە لە دێرەزوور و شەڕڤانەکەی دیکە بەناوی کێنداڵ کۆرتەک لە 25ـی مانگ لە شەڕی کۆبانێ شەهید بووە.
شەهید بوونیان وەک پەیمانێکی نوێ لەسەر ڕێگای ئێمە دەمێنێتەوە، کە بەردەوامی خەبات و ئیرادەی ئێمە بۆ خۆڕاگری تا کۆتایی دووپات دەکاتەوە. خوێنی پاکیان بۆ هەمیشە دەبێتە ئەمانەتێک لەسەر شانمان، ڕێگای ئەو سەرکەوتنە ڕووناک دەکاتەوە کە ئەوان پێشبینیان دەکرد. قوربانیدانی ئەوان میراتی ئێمەیە، کە ئێمە بە دڵسۆزانە بەرزی دەگرین و بەم بەڵێنەشەوە بەرەو پێشەوە دەڕۆین تا ئەم خاکە خەونی ئازادی و کەرامەتی خۆی بەدەست دەهێنێت.
هەڤاڵانی شەهید بریتین لە: 1- سیاجین/ دیالە کۆرۆ، 2- ئاکری زاگرۆس/ زەینەب عەتۆ، 3- کەڤرا کۆبانی/ دیار مەحمود، 4- کەنداڵ کورتەک/ محەمەد ئەحمەد.
