فەرهاد شامی: دوژمن جارێکی دیکە هێرش بکاتەوە هەنگاوی گەورە بۆ پێشەوە دەنێین

3 كاتژمێر لەمەوپێش



فەرهاد شامی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند، گەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیان هێنا ئەوا یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین و لە ئەگەری هەر هێرشێکی تر بەرەنگار دەبینەوە و پێشڕەوی دەکەین، داوا لە گەلیش دەکات لە گۆڕەپانەکاندا بمێننەوە و هەڵوێستەکانیان ڕێڕەوی ئەم قۆناغە دەگۆڕێت.

لە بەشدارییەکی لە گەشتی هەواڵەکانی ڕۆناهی تیڤی، فەرهاد شامی، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، دواین پێشهاتەکان دەخاتەڕوو.

فەرهاد شامی سەبارەت بە پشتیوانییەکانی گەلی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات ڕایگەیاند، هەڵوێستی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا و کوردستان و ئەورووپا ڕێڕەوی ئەم قۆناغە و ئەم سیاسەتانە دەگۆڕێت و ڕێگەمان پێدەدات بە سەلامەتی بەرەو قۆناغی داهاتوو هەنگاو بنێین، داوایان لێ دەکەین کە لە گۆڕەپانەکاندا بمێننەوە و پشتیوانی لە بەرخۆدانمان بکەن.

ئاماژەی بە دانووستانەکان کرد و وتی: دانووستانەکانی دیمەشق لەژێر چاودێری نێودەوڵەتیدایە، بەمزووانە ئەنجامەکانی بۆ گەلەکەمان ڕادەگەیەنین، ئەگەر دیپلۆماسی شکستی هێنا، یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین.

وتیشی: ئەگەر دوژمن جارێکی تر هێرش بکاتەوە، بەرەنگاریان دەبینەوە و هەنگاوی بەرچاو بۆ پێشەوە دەنێین.

فەرهاد شامی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتیشی: ئەم تێکۆشانە بە دەگاتە لوتکەی سەرکەوتن و گەلەکەمان دەبێت باوەڕی بەو شتە هەبێت و بانگەوازیی لە گەلەکەمان دەکەین کە نەبنە یاریپێکەری دەستی دوژمن و میدیاکانی و سیاسەتەکانیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار