مەزڵوم عەبدی: هیچ پۆستێکی حکومی قبوڵ ناکەم و لە ناو گەلەکەمدا دەمێنمەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی روناهی:
*دوای ئەنجامدانی پەیوەندی لەگەڵ سەرۆك ئەحمەد شەرع، رێککەوتنەكەمان واژۆ کردو بۆ گەلی سوریامان راگەیاند.
*رێککەوتنەکە شەڕی راگرت و مافە رەواکانی گەلی کورد دەپارێزێت.
*هێزێکی سنوردار لە کارمەندانی ئاسایشی ناوخۆ دەچنە چوارچێوەی ئەمنی حەسەکەو قامیشلۆ بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی یەکگرتن.
*هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان ئەرکی خۆیان لە پاراستنی ئاسایشی ناوچە کوردنشینەکان جێبەجێ دەکەن، ئێمەش بەردەوام کاردەکەین بۆ تێکەڵکردنیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی سوریا.
*بەرپرسانی خۆجێی و دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی کۆبانی و جزیرە ئیدارەی ناوچەكانی خۆیان دەکەن.
*ئەوەی سەبارەت بەو ناوچانە رێککەوتنی لەسەر کراوە، لە عەفرین سەرێ كانیش جێبەجێ دەكرێت.
*هێزەکانی دیمەشق هیچ رۆڵێکیان لە شارەکاندا نابێت؛ گەلەکەمان با دڵنیا بێت.
*لە جەزیرە و کۆبانی هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموكرات لە چوارچێوەی لیوادا دەمێننەوە.
*رێککەوتنەکە لە 2ی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەوپێیەش هێزەکانمان و هێزەکانی حکومەت لە بەرەکانی پێشەوەی کۆبانی و جزیرە دەکشێنەوە.
*هێزە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە رێککەوتنەکەمان دەکەن و گەرەنتی ڕێککەوتنەکە دەکەن، بە پەیوەندییەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریاشەوە.
*سەبارەت بە پرسی ڕفێندراوان، دیل و بێسەروشوێنەکان لەگەڵ لە پەیوەندیداین.
*هیچ پۆستێکی حکومی قبوڵ ناکەم، لە ناو گەلەکەمدا دەمێنمەوە، لەگەڵیان دەوەستم و کار بۆ دامەزراندنی مەرجەعییەتێكی سیاسی بۆ کورد لە سوریا دەکەم.
زۆر پۆستم پێشکەش کرا، بەڵام هەڤاڵەکانم بۆ ئەو پۆستانە کاندید کرد.
*هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ یەکخستنی ریزەکانی کورد و دروستکردنی جەستەیەكی کوردی بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە خەبات بکەین بۆ گەیشتن بە مافەکانمان.
