کۆبانێ، ماوەی ١٤ ڕۆژە شاری گەمارۆ دراوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ماوەی ١٤ ڕۆژە شاری کۆبانێ گەمارۆ دراوە، لە ئێستاشدا دەرمان و سووتەمەنی و پێداویستی و خۆراک لەو شارە دەست ناکەوێت، هاوکات کارەباش لەو شارە بڕاوە و خەڵکی کۆبانێ لەم هەلومەرجە سەختەدا بەرگری لە گەڕەکەکانیان دەکەن و بەرخۆدان دەکەن.

بە وتەی پزیشکەکان، بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە، هەموو جۆرە دەرمانێک لەبەردەستدا نییە، بەتایبەتی دەرمانی پەستانی خوێن و نەخۆشی شەکرە تەواو بووە، توشبووانی شێرپەنجەش ناتوانن بچنە دەرەوەی کۆبانی بۆ درێژەدان بە چارەسەرەکانیان.

 هەروەها، ناتواندرێت شیر بۆ منداڵان پەیدا بکرێت و بەهۆی پچڕانی کارەبا و کەمی سووتەمەنییەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەخۆشخانەکان داخراون.

بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکان، ئەگەر دەرمان و شیری منداڵان دابین نەکرێن، کێشەی تەندروستی گەورە درووست دەبێت.

لە بازاڕی کۆبانێ، سەوزە و کەرەستە سەرەکییەکانی خۆراک تەواو بوون، ناتوانرێت سووتەمەنیش پەیدابکریت، لە ئێستادا ژیانی ٦٠٠ هەزار کەس لە مەترسییەکی گەورەدایە.

لە کاتی گەمارۆدانەکەدا چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا و ئێستاش دۆخی منداڵەکان و نەخۆش و دانیشتووانی کۆبانێ لە مەترسیدایە.

خەڵکی کۆبانێ لەبەرانبەر گەمارۆکاندا بەرخۆدان دەکەن و دەڵێن: “بەرخۆدان بناغەی ئەم پرۆسەیە نوێیە”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار