ڤیدیۆ.. ساتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی سێ ئەندامی خانەوادەیەکی لە هەولێر کوشت
کاتژمێرێک لەمەوپێش
بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠١/٢٥ لە ڕووداواێکی تاوانی کوشتنی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەست بەجێ لە لایەن تیمەکانمانەوە، دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و لە ماوەیەکی کورتدا ، ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکەمان ئاشکرا کرد،بەناوی ( أ ، أ ، ع )،لە لایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچوو.
تۆمەتباری ناو هاتو دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمبێلی ماڵی قوربانیەکان بە نیازبوو بەرە و شاری کەرکوک هەڵبێت، بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە ڕێگری لێکرا و دوای ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان بە بریندای دەستگیرمان کرد.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە
دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتباری سێ ئەندامی خانەوادەیەکی کوشت لەشاری هەولێر
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٠١/٢٥ لە ڕووداواێکی تاوانی کوشتنی سێ ئەندامی خانەوادەیەک لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەست بەجێ لە لایەن تیمەکانمانەوە، دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و لە ماوەیەکی کورتدا ، ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکەمان ئاشکرا کرد،بەناوی ( أ ، أ ، ع )،لە لایەن بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچوو.
تۆمەتباری ناو هاتو دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی بە ئۆتۆمبێلی ماڵی قوربانیەکان بە نیازبوو بەرە و شاری کەرکوک هەڵبێت، بەڵام لە لایەن هێزەکانمانەوە ڕێگری لێکرا و دوای ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان بە بریندای دەستگیرمان کرد.
تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەیدا ناوە، کە خانەوادەی قوربانیەکان دەناسێت و بە بێ ئاگاداری و لە دەرنگانی شەودا چووەتە ژورەوە و ئەو تاوانەی ئەنجامداوە،هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان دەردەکەوێت کە تۆمەتبار نەخۆشی نەخۆشخانەی دەرونی شاری هەولێر بوە و نەخۆشی دەرونی درێژخایەنی هەیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئاراستەی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٣ی شوباتی ٢٠٢٦
