جەمال کۆچەر: پێویستە زوو ١٢٠ ملیارەکە بنێردرێت بۆ بەغدا

2 كاتژمێر لەمەوپێش



جەمال کۆچەر، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە پێویستى دەزانێت حکومەتى هەرێمى کوردستان بەزوویى داهاتى نانەوتى ڕەوانە بکرێت هەموو 17ـى مانگێکیش لیستى مووچە بنێردرێت بۆ ئەوەى بەغداد بیانوو نەهێنێتەوە.

جەمال کۆچەر گلەیى لە درەنگ ناردنى لیستى مووچە کرد و دەپرسێت "بۆچى حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى مانگى 1ـى لە 27ـى مانگى ڕابردوو نارد و پێشتر نەینارد؟".

ناوبراو بە کەناڵ8ـى گوت "نابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوەڕوانى بەغداد بکات تاوەکو داواى ناردنى داهاتى نانەوتى لێبکات و دەبێت زوو داهاتەکە بنێرێت بۆ بەغداد بۆ ئەوەى پێدانى مووچە تووشى کێشە نەبێت".

لەبارەى مووچەى مانگى یەکەوە، جەمال کۆچەر دەڵێت تاوەکو ئێستا لە عێراقیش مووچەى هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان دابەشنەکراوە و هۆکارەکەشى نەبوونى پارەى نەختینەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار