گه‌نجێکی برادۆست تایه‌ى ئۆتۆمبێلى کۆن ده‌کاته‌وه‌ به‌ کورسى

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى، برادۆست
گه‌نجێکى ته‌مه‌ن سى ساڵى سیده‌کان، له‌ تایه‌ى کۆنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى فڕێ ده‌درێت به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رنجڕاکێش کورسى لێ درووست ده‌کات، وه‌ک خۆشى ئاماژه‌ى بۆ ده‌کات له‌ داهاتوودا کاره‌که‌ى فراوان ده‌کات و قه‌نه‌فه‌ش درووست ده‌کات.

سیاکۆ عبد حمد له‌دایکبووی ساڵى (1988)ه‌و دانیشتووی گه‌ره‌کی فه‌رمانبه‌ران له‌ شاره‌دێی سیده‌کانه‌، ئه‌و له‌ دوکانێکى رۆنگۆڕى و په‌نچه‌رچێتى دا کارده‌کات و ماوه‌ى شه‌ش مانگه‌ له‌و تایه‌ زیادانه‌ى که‌ خه‌ڵکى فڕێى ده‌دات کورسى لێدرووست ده‌کات و به‌نیازه‌ له‌ داهاتوودا بره‌و به‌ کاره‌که‌ى بدات و بیانفرۆشێت.

دیاکۆ عبد سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتى بیرکردنه‌وه‌ له‌ درووستکردنى کورسسی له‌ تایه‌ى ئۆتۆمبێل به‌ هاوڵاتى وت "من خۆم ماوه‌ی 15 ساڵه‌ دوکانی روونگۆڕیم هه‌یه‌ و بیرمکرده‌وه‌ چۆن سوود له‌ تایانه‌ وه‌ربگرم که‌ وا خه‌ڵک ئیشیان پێ نابیت فرێی ده‌ده‌ن،  دوای هه‌وڵێکی زۆرو  به‌رده‌وام، توانیم له‌و  تایانه‌ ئه‌م کورسییانه‌ لێ دروست بکه‌م"

 وتیشى "سه‌ره‌تایی کارکردنم بۆ شه‌ش مانگ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌که‌مجاربه‌شێوه‌یه‌کى ساده‌ ده‌ستم پێکرد، دواتر کاره‌که‌م فراوان کرد  و توانیم شتێکی جوانتر و باشتر دروست بکه‌م" 

دیاکۆ بۆ فێربوونى ئه‌و شێوازه‌ى کورسى له‌  تایه‌ى ئۆتۆمبێل ، وه‌ک خۆى ئاماژه‌ى بۆ ده‌کات له‌ رێگه‌ى فه‌یسبووکه‌وه‌ فێربووه‌ وتى "من زیاتر متابه‌عه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووکم ده‌کرد و سه‌یرى ئه‌و ڤیدیۆیانه‌م ده‌کرد که‌ فێرکاریی بوو باسى له‌ درووستکردنى کورسى له‌ تایه‌ ده‌کرد و برایه‌کیشم یارمه‌تیکم ده‌دات".

درووستکردى کورسى له‌ تایه‌ى ئۆتۆمبێل ئه‌گه‌رچى شێوه‌یه‌کى سه‌رنجڕاکیشى هه‌یه‌ و داهێنانێکه‌ له‌ جۆرى درووستکردنى کورسى، هه‌روه‌ها به‌به‌کارهێنانه‌وه‌ى دووباره‌ له‌وکاره‌دا ژینگه‌ش له‌ پیسبوون ده‌پارێزرێت به‌وه‌ى ئه‌و تایه‌یه‌ فڕێ نادرێت ئه‌و وتى " ئه‌م جۆره‌ کورسسیانه‌ زوو خراب نابیت و  ساڵی یه‌ک جار بۆیاغى ژه‌نگی پێویسته‌ بۆ جوانکردنی ره‌نگی کورسییه‌که‌، ئه‌و تایه‌ی که‌ فڕێ ده‌درێت تۆ بتوانی شتێکی تری لێ دروستبکه‌یت، هه‌م ژینگه‌که‌ پیس نابیت هه‌م به‌شتێکی که‌له‌پوری جوانیش ده‌بیندرێت"

 ئێستا دیکۆ بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه‌ چیدیکه‌ کورسى هه‌ر بۆ جوانى یان ئاره‌زووى خۆى درووست نه‌کات، به‌ڵکو خواستى له‌سه‌ره‌و ده‌یه‌وێت بۆ فرۆشتن و خستنه‌ بازاڕه‌کانه‌وه‌ درووستى بکات، ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند "به‌ سه‌دان که‌س ئێستا داوام لێده‌که‌ن ئه‌و کورسییانه‌یان بۆ درووست بکه‌م، ئێستا خه‌ریکم هه‌ندێک کورسی نوێ بۆ فرۆشتن بیانخه‌مه‌ بازاڕ و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ داهات و قازانجێک بۆ خۆم په‌یدا بکه‌م".

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار