تاوان لە کەرکوک روو لە هەڵکشانە

لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە بۆشایی ئەمنی لە شارەکە دروستبووە، هێزە عێراقییەکانیش توانای کۆنتڕۆڵکردنیان نییە

6 ساڵ لەمەوپێش



سهروهر خهلیل

ههرچهنده لهدوای 16ی ئۆکتۆبهرهوه چهندین هێزی جیاوازی سهر بهحکومهتی عێراق لهشاری کهرکوک جێگیر بوون، بهڵام رێگر نهبوون لهتهشهنهسهندنی رووداوه تاوانکارییهکان و رۆژانه چهندین رووداوی جۆراوجۆر تۆمار دهکرێن.

ئازاد جهباری سهرۆکی لیژنهی ئهمنی ئهنجومهنی پارێزگای کهرکوک، باس لهوه دهکات که لهم ماوانهی دواییدا رووداوهکانی کوشتن وبڕینی ماڵان بهبهراوورد بهپێشووتر زیادیکردووه، هۆکارهکهشی بۆ کهم ئهزموونی ئهو هێزه ئهمنییانه دهگهڕێتهوه که لهسنوورهکهن.

ئازاد جهباری وتی «پێشتر که هێزه کوردییهکان لهم سنووره بوون بهر لهکهوتنهوهی رووداوهکان رێگهیان پێدهگرت و رێوشوێنیان دهگرته بهر، بهڵام هێزهکانی ئێستا دوای کهوتنهوهی رووداوهکان، رێوشوێن دهگرنه بهر».

ئهو که پێشتر ئاگاداری ورد و درشتی زانیارییه ئهمنییهکان بوو، بەڵام لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لهکۆبوونهوهکاندا بهشداری پێناکرێت و دەڵێت «ئیدارهی عهرهبی شارهکه« رێگره لهبهشداریکردنی، ههر بۆیه وهک خۆی باسی دهکات وهک جاران داتاو وردهکاریی لا نییه.

ئازادجهباری، دهشڵێت «پێشتر ئێمه داتای وردمان لهبهردهستدا بوو، بهڵام ئێستا ئێمه بههۆی کوردبوونمان و لهبهر بێدهنگ نهبوونمان لهئاست ئهو پێشێڵکارییانهی ئهنجامدهدرێن، رێگهمان نادهن بچینه هیچ کۆبوونهوهیهکی لیژنهی ئهمنییهوه«.

ئهگهرچی لهساڵی 2014هوه که هێزهکانی پێشمهرگه لهسنوورهکه بوون، جۆرێک لهئارامی لهشاری کهرکوکدا بهدیدهکراو رووداوهکانی کوشتن و بڕینی ماڵان بهڕێژهیهکی کهم بهدیدهکران، بهڵام دوای نهمانی پێشمهرگهو کشانهوهی ههردوو ئاسایشی یهکێتی و پارتی لهکهرکوک رووداوهکان تهشهنهیان سهندووه.

غهفور ساڵح کارگێڕی مهڵبهندی کهرکوکی یهکێتییه، ئهو پێیوایه که نهیارهکانی کورد لهکهرکوک دهیانهوێت کێشه بۆ کورد دروستبکهن، دهڵێت «ههر خروقاتێکی ئهمنی ههبووبێت ئێمه ههوڵمانداوه لهڕێی یاساوه بهدوداچوونی بۆ بکهین و بهڵگهکان بخهینه بهردهم دادگا، بهڵام بهداخهوه دادگاش بهسیاسی کراوه«.

دهشڵێت «من چهندین ماڵ دهناسم لهسهری شهودا مهفرهزهی هاوبهش بۆ دزی چوونهته سهر ماڵهکهی، بهڵام خاوهن ماڵهکه کورد بووهو دهستی کردووهتهوه و برینداری کردوون، بهڵام تائێستا بابهتهکان بهههڵواسراوی ماونهتهوه«.

جهخت لهوهش دهکاتهوه که ئهوان ههموو ئهو رووداوه ئهمنییانهیان تۆمارکردووه که لهدوای 16ی ئۆکتۆبهرهوه روویانداوه.

لهماوهی چهند مانگی رابردووشدا بهدهیان رووداوی کوشتن و سهدان رووداوی بڕینی ماڵان و دزینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان تۆمارکراون و بکهری روداوهکانیش دهستگیرنهکراون، ئهمه لهکاتێکدایه جیا لههێزهکانی پۆلیسی ناوخۆ، هێزهکانی پۆلیسی فیدراڵی، دژهتیرۆری عێراقی، هێزی سوات، حهشدی عهشایهری و حهشدی شهعبی لهشارهکهدا بوونیان ههیه.

جیا لهههڵکوتانه سهر ماڵان و دزینی دهیان ماڵی هاوڵاتیانی کورد، لهماوهی رابردوودا چهندین رووداوی کوشتنی هاوڵاتیانی کورد تۆمارکراون، که گرنگترینیان کوشتنی مێردمنداڵێکی کورد و بریندارکردنی باوکی بوو لهئاههنگی لایهنگرانی ی.ن.ک لەکاتی گێڕانی ئاهەنگی حیزبهکهی لهدوای ئاشکراکردنی ئەنجامی ههڵبژاردنەکانی 12ی ئایاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ههروهها لهشهوی 14ی حوزهیران ئافرهتێکی کورد بهناوی حهلاوه نهسرهدین بههۆی تهقهی هێزهکانی دژه تیرۆری عێراقییهوه کوژراو دوو هاووڵاتی تریش لهههمان رووداوی تهقهکردندا کوژران، ئهمه جیا لهچهندین رووداوی تر که تائێستا بکهرهکانیان دهستگیرنهکراون.

یوسف عوسمان، کهشارهزایهکی ئهمنییه پێیوایه سهرهڕای بوونی هێز لهشاری کهرکوکدا، بهڵام لهدوای 16ی ئۆکتۆبهرهوه لهبۆشاییهکی ئهمنیداین.

یوسف عوسمان وتی «ئهو هێزهی ئێستا لهم شارهیه خهڵکی ناوچهکه نییهو خهڵکی خوارووی عێراقن و شارهزایی تهواویان لهسهر کلتور و دانیشتووانی ئهم ناوچهیه نییه، بۆیه ئهو کهسانهی دهیانهوێت تهسفییهی ناکۆکییه شهخسییهکانیان بکهن، یاخود ئهو کهسانهی که دزن و پێشتر دهستیان گیرابوو یاخود بههۆی شارهزایی هێزه ئهمنییهکانهوه نهیاندهتوانی تاوانهکانیان ئهنجامبدهن، سوود لهم بۆشاییه دهبینن، ههر بۆیه لهدوای 16ی ئۆکتۆبهرهوه ئهو حاڵهتانه زیادیان کرووه«.

بهپێویستیشی دهزانێت بۆ کهمکردنهوهو نههێشتنی ئهو رووداوه تاوانکارییانه هێزێکی هاوبهش لهنێوان هێزه ئهمنیی و سهربازییهکانی حکومهتی ههرێم و حکومهتی بهغدا پێکبهێنرێت که ئهرکی پاراستنی شاری کهرکوک لهخۆ بگرێت.

به‌ڵام ئازاد جەباری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێیوایه‌ به‌هاتنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌ کوردییه‌کان بارودۆخی ئه‌منی که‌رکوک باشتر ده‌بێت، دەڵێت «چونکه‌ هیزە کوردیەکان ئه‌زموونیان زۆره‌، به‌ڵام تورکمان و عه‌ره‌به‌ شۆڤینییه‌کان رووبه‌ڕووی هاتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ ده‌بنه‌وه‌و رێگه‌ به‌وه‌ ناده‌ن، هه‌رچه‌نده‌ پێشتریش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕدرابوو له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ڵام ئه‌وان رێگر بوون و هاتنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ به‌نه‌مانی خۆیان ده‌زانن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار