دیاری قەرەداغی: چه‌ند به‌رهه‌مێکى گۆرانیم ئاماده‌یه بۆ بڵاوکردنه‌وه
دیاری قەرەداغی
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هونه‌رمه‌ند دیارى قه‌ره‌داغى، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ى هاوڵاتی دا باس له‌وه‌کات که چه‌ند به‌رهه‌مێکى ئاماده‌یه بۆ بڵاوکردنه‌وه‌و ته‌نها کارى کلیپ کردنیان ماوه. له‌باره‌ى ئه‌و دابڕانه‌ى له کارى هونه‌رى که ماوه‌یه‌کى زۆره به‌رهه‌مى نوێى نییه، هێما بۆ ئه‌وه ده‌کات که خۆى ئه‌و ماوه‌یه هیچ به دوور نازانێت. سه‌باره‌ت به ده‌رکه‌وتنى ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندى لاو و نوێ وتیشى « هه‌میشه دنیا وایه نه‌وه‌یه‌کى تازه به گوڕ‌و تینێکى تره‌وه دێنه پێشه‌وه، سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌خوازم که له‌م تاریکستانه‌دا له رێگاى هونه‌ره‌وه جوانیى ده‌به‌خشنه‌وه و روناکمان ده‌که‌ن.
هاوڵاتی: ماوه‌یه‌کى زۆره دابڕاوى له کارى هونه‌رى، هۆکاره‌که‌ى چییه؟
دیارى قه‌ره‌داخى: له راستیدا من ئه‌م ماوه‌یه به زۆر نازانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارساڵ میوزیک ڤیدیویه‌کم به ناوى (یادى و جوانی) بڵاو کرده‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاى 2018 ئڤێنتێکى جوانى گۆرانى و میوزیکمان له‌گه‌له‌رى ئارام ساز کرد که هێنده‌ى چه‌ندین کۆنسێرتى نێو هۆڵه‌کان به جوانتر و هونهریترم زانی.
هاوڵاتی: ئایا کاتى ئه‌وه نه‌هاتووه به‌رهه‌مى نوێ پێشکه‌ش به هاوڵاتیان بکه‌یت؟
دیارى قه‌ره‌داخى: هه‌ر کاتێک به‌رهه‌مێکى جوان و شایسته دروستبوو ئیتر کاتى ئه‌وه‌یه بڵاو بکرێته‌وه سه‌ربارى ئاسته‌نگه ژیانییه‌کان که هه‌مومان ده‌زانین چییه و چۆنه، به‌ڵام بیریشت نه‌چێ کارى هونه‌ریى له‌م دۆخه‌دا چه‌ند به‌رانبه‌ر له پێشوو گرانتر و زه‌حمه‌تتر بووه. له ئێستاشدا چه‌ند به‌رهه‌مێکى گۆرانیم ئاماده‌یه بۆ بڵاو کردنه‌وه که له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا کلیپیان بۆ ده‌کرێ.
هاوڵاتی: گۆرانیبێژه به ئه‌زمونه‌کان بێده‌نگن و تازه پێگهشتوانیش به‌رده‌وام به‌رهه‌مى نوێیان هه‌یه؟
دیارى قه‌ره‌داخى: به‌ڵێ راستییه کههونهرمهندهکان به گشتى که‌متر چالاکترن له جاران و تێده‌گه‌ن بێ به‌هاکردنى هونه‌ر و کوشتنى رۆحى داهێنان و جوانیى له چوارده‌وریاندا به‌رده‌وامه. هه‌میشه دنیاش وایه نه‌وه‌یه‌کى تازه به گوڕ‌و تینێکى تره‌وه دێنه پێشه‌وه، ئه‌ڵبه‌ته جێگاى ده‌ستخۆشى و هاوکاتیش هاوکاریکردنیانه، هیواى به‌رده‌وامیى و سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌خوازم که له‌م تاریکستانه‌دا له رێگاى هونه‌ره‌وه جوانیى ده‌به‌خشنه‌وه و روناکمان ده‌که‌ن.
هاوڵاتی: چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رهه‌مى تازه پێگه‌شتوه‌کان ده‌که‌یت؟
دیارى قه‌ره‌داخى: منیش وه‌ک ئه‌وان هونه‌رمه‌ندم و به کارى خۆم نازانم ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه، به‌ڵام وه‌ک هه‌ر گوێگرێکى ئاسایى گوێیان لێده‌گرم و پێشوازییان لێده‌که‌م یان فه‌رامۆشى ده‌که‌م گه‌ر به دڵم نه‌بوو.
هاوڵاتی: گوێگرى کورد تینوه به به‌رهه‌مى ره‌سه‌ن هه‌ست ناکه‌یت ئه‌و بۆشاییه هه‌یه هۆکارى ئه‌مه چیه؟
دیارى قه‌ره‌داخى: هاوکاتیش نه‌وه‌یه‌ک له گوێگر له ئێستادا هه‌ن که شه‌یداى به‌رهه‌مى نوێ و سه‌رده‌مین.. ناکرێ له گه‌ڵ هاتنى جیلێکى تازه ئیتر بکه‌وینه به‌رهه‌ڵستى و توێکارى کردن و بێ بایه‌خ کردنیان.. من ده‌زانم ئیشى خراپ زۆره، به‌ڵام هاوکاتیش کارى باش کراوه، ناشکرێ هه‌موو ئاسته‌کان وه‌ک یه‌ک قبوڵ بکه‌ین و ره‌ت بکه‌ینه‌وه ، به راستى ئه‌مه غه‌دره ، وه‌ک چۆن له نێو جیلى ئێمه‌و پێشتریشدا یه‌ک دنیا ده‌نگى ناساز و به‌رهه‌مى کرچ وکاڵ هه‌بوو، بۆیه کۆن و تازه‌یى سه‌رده‌م پێمان ناڵى چ به‌رهه‌مێک ره‌سه‌نه، که‌له کاتێکدا چه‌مکى ره‌سه‌ن هه‌ڵگرى هه‌موو ژانره‌کانى جوانییه بۆیه هه‌موو زه‌مه‌نێک جوانیى گره‌و ده‌باته‌وه.