هەڤاڵ ئەبوبەکر: تا هەڵبژاردنی پاریزگاکان لە پۆستەکەم بەردەوام دەبم

"ئێستاش ده‌ڵێم با هاوڵاتیان لە هاویندا نەوت بکڕن"

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

ههڤاڵ ئهبوبهکر پارێزگارى سلێمانى رایدەگەیەنێت تا ئەوکاتەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان بەڕیوەدەچێت لە پۆستەکەی بەردەوامدەبێت.

ههڤاڵ ئهبوبهکر، پارێزگارى سلێمانى لهچاوپێکهوتنێکیدا لهگهڵ رۆژنامەی هاوڵاتی، ئهوه دهخاتهڕوو که پێدانى مۆڵهتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانیان گهڕاندووەتهوه بۆ سلێمانى لهگهڵ تەرخانکردنی داهاتى لهسهدا 40ى ئاو و بهشێک لهداهاتى شارهوانییهکانیانیش بۆ پارێزگاکە دەبێت.

هاوکات، جهختلهوه دهکاتهوه که هیچ رێکهوتنێکى نوێ لهنێوان بزوتنهوهى گۆڕان و یهکێتى لهسهر پرسى پۆستى پارێزگار نهکراوهو ههر رێکهوتنه کۆنهکهیه، وتیشی ههر کاتێک ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان کرا و پارێزگار لهناو ئهنجومهن ههڵبژێردرا، ئەوا ئامادهیه پۆستەکەی جێبێڵێت.

ئاماژه بهوهش دهکات توانیویانه بهشێک له لامهرکهزیهتى ئیدارى بگهرێننهوه بۆ سلێمانى و ئهوهش دهخاتهروو کە پرسى کارهباو سوتهمهنى لاى وهزارهتى سامانه سروشتییهکانهو ئهوان دهتوانن چارهسهرى بکهن.

لە بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیدا سەبارەت بە داهاتی پاریزگای سلێمانی دەڵێت وەزارەتی دارایی به راپۆرت سێ مانگ جارێک، یا شهش مانگ جارێک زانیاریان لەو بارەیەوە پێدەدات.

سەبارەت بە قەیرانی کارەباو سوتەمەنیش ئاماژە بەوەدەکات کە ئەوە پەیوەندی بە وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانەوە هەیە، دەشلێت

ئێستاش هەمان قسەی پێشووی دەکاتەوە کە دەبێت هاوڵاتیان لە هاویندا نەوت بکڕن.

هاوڵاتی: هاوڵاتیانى پارێزگاى سلێمانى گلهیى و رهخنهى زۆریان لهسهر خزمهتگوزارییهکانى کارهباو سوتهمهنى و ئاو ههیه؟ چیتان کردووه بۆ ئهوهى چارهسهرى بکهن؟

ههڤاڵ ئهبوبهکر: وهزارهتى کارهبا دهتوانێت بهپێدانى نهوتى خاو بهو پاڵاوگانه کێشهى کهمى کارهبا و کێشهى سوتهمهنیش چارهسهر بکات، بهسهرۆکى حکومهت بهجێگرهکهى و وهزیرى سامانه سروشتییهکان و بهوهکیل وهزیرى کارهباشمان وتووه لهسهر خهتین لهگهڵ حکومهتى عێراقدا ههر لهسهر خهتین بۆ ئهوهى دیسان ههماههنگبین، لهگهڵ کۆمارى ئیسلامى ئێرانیشدا بهههمان شێوه.

ئێمه توانیومانه بهو بڕه کارهبایهى که لهمهرکهزهوه دیاریکراوه بهسهر پارێزگاکاندا کارهباى ناوچه پیشهسازییهکان و گواستنهوه دابین بکهین، لهههوڵیشداین بۆ ئهو بڕه کارهبایهى که ههیه زیادى بکهین، بهڵام وهزارهتى سامانه سروشتییهکان دهتوانێت چارهسهرى بکات.

هاوڵاتی: ئایا جۆزهى بیست ئهمپێرى چارهسهرى کارهباى لهپارێزگاى سلێمانیدا کردووه؟ لهکاتێکدا بریکارى وهزارهتى کارهبا لهچاوپێکهوتنێکى هاوڵاتی وتى من لهگهڵیدا نهبووم؟

ههڤاڵ ئهبوبهکر: دانانى بیست ئهمپێرى ههرچهند مهسهلهیهکى تهکنیکییه، بهڵام ئهوهى بهئهنجام بۆمان دهرکهوتووه بهشى ههره زۆرى دهرهوهى قهزاى مهڵبهندى سلێمانیمان کردووه به بیست ئهمپێرى، لهو لایهنهوه سودى ههبووه که لۆدى لهسهر فیدهرهکان و سوتانى محاویلهکان و تێکچونى هێڵهکانى نههێشتووه، چونکه تا بیست ئهمپێر دهتوانرێت بهکاربهێنرێت، توانیویهتى ئهمه بکات و توانیویهتى لهو وهرزانهى که کارهبا بهکارهێنانى کهمه لهو شوێنانهى که کارهبایان سودى ههبووه. بهڵام کاتێک که کارهبا لهسهرچاوهکهى خۆیهوه کهمدهبێتهوه بهدڵنیاییهوه سهعاتى کارهبا لهو شوێنانهى که بیست ئهمپێریشیان ههیه کهمدهبێتهوه، رادهى بهرههمهێنانى کارهبا دیارى کراوه، بهڵام بهکارهێنانى دیارى نهکراوهو تا ئێستا لهسهدا 32ى کارهباى سلێمانى و کوردستان و عێراقیش بهههدهر دهڕوات و پارهکهش و داهاتهکهشى ناگهڕێتهوه.

 

پێدانى مۆڵهتی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانمان گهڕاندووەتهوه بۆ سلێمانى

هاوڵاتی: بزوتنهوهى گۆڕان پێشتر زۆر باسى لامهرکهزییهتى دهکرد، ئێوه وهک نوێنهرى گۆڕان پۆستى پارێزگارتان وهرگرتووه چیتان کردووه بۆ لامهرکهزیهت؟

ههڤاڵ ئهبوبهکر: ئیشى زۆر گهورهمان بۆ لامهرکهزییهت کردووه ههرچهنده ئهوه قهزییهیهکى سرف قانونى ئیدارى و مالیه، دهبێت پهرلهمانى کوردستان کۆى یاساى وهزارهتهکان و ئهنجومهنى وهزیران بکاته لامهرکهزى، بهڵام بهپێى ئهو چوارچێوهیهى، که ئێمه یاساى ژماره سێى ساڵى 2009 بۆى دیارى کردوین لهگهڵ حکومهتى ههرێم توانیومانه بهشێک لهو دهسهڵاتانهى که لهلامهرکهزییهتدا ههن بیگێڕینهوه بۆ سلێمانى، بۆ نمونه توانیومانه ئهوهى که پێى دهوترێت پڕۆژهکانى وهبهرهێنان بڕیاردان و پێدانى مۆڵهت بگهڕێنینهوه بۆ سلێمانى، پهرهپێدانى پیشهسازى بگهڕێنینهوه و بڕێک لهپارهى شارهوانییهکان بگهڕێنینهوه بۆ خۆیان لهژێر چاودێرى ئێمهدا بێت، لهسهدا 40ى داهاتى ئاو بگهڕێتهوه بۆ خۆیان، توانیومانه بهپشتیوانى جێگرى سهرۆکى حکومهت و وهزارهتى دارایى و شارهوانى بڕى چوار ملیار دینار بۆ چاککردنهوهى ئاوى دووى سلێمانى – دوکان لهههفتهى رابردوودا تهرخان بکهین، ئهمانه بودجهى گهوره نین، بهڵام بهنیسبهت ئهم قهیرانى داراییهوه بودجهى گهورهیه، چونکه ههموو پڕۆژهکان وهستاون.

ههوڵمانداوه تۆڕى ئاو بگهیهنینه زۆر شوێن لهگهڵ کۆمپانیایهکى ئهڵمانى ئاو و ئاوهڕۆ بگهیهنینه ههموو گهڕهکهکانى سلێمانى، ئهو پڕۆژانهى که پهکیان کهوتووه لهسهدا 50 یان لهسهدا 80ى تهواوکراوه بهسوپاسهوه بۆ حکومهتى ههرێمى کوردستان لهمهودوا پارهیان بۆ خهرج بکرێت و تهواوبکرێت، کۆمهڵێک شتى کردووه لهڕووى ئیدارى و مالییهوه نهک لهڕووى جوگرافییهوه بچهسپێنین.

هاوڵاتی: ئایا داهاتى سلێمانى دهگهڕێتهوه بۆ ههولێر؟

ههڤاڵ ئهبوبهکر: داهاتى سلێمانى دهگهڕێتهوه، داهاتى سلێمانى و کوردستان و عێراقیش مهرکهزییه، که لهعێراق لامهرکهزییهتى زۆریان داوه بهپارێزگاکانیان، بهڵام داهات دهگهڕێتهوه بۆ مهرکهز. داهاتێکیان هى نهوته دهگهڕێتهوه بۆ وهزارهتى سامانه سروشتییهکان، داهاتێکیان هى کۆى داهاتهکانى ترى باج و رسوماتهکان دهگهڕێتهوه بۆ وهزارهتى دارایى. ههر داهاتێک لهدهرهوهى ئهوه دهگهڕێتهوه.

ئهگهر ههموو داهاتهکانى سلێمانى بە سیولەش (کاش) لهبهردهستى پارێزگارى سلێمانیشدا بێت ئهگهر فهرمانى لهئەنجومهنى وهزیرانهوه بۆ خهرجکردنى نهبێت، ناتوانم دینارێکى لێ خهرج بکهم.

هاوڵاتی: ئایا دهتوانى پێمان بڵێیت داهاتى سلێمانى چهنده؟

ههڤاڵ ئهبوبهکر: ناتوانین بزانین چهنده، دهبێت لهوهزارهتى دارایى بپرسیت، ئهوان که داوایان لێدهکهین بهسوپاسهوه به راپۆرت سێ مانگ جارێک، یا شهش مانگ جارێک دهماندهنێ بهڕهسمى ئهماندهنێ، ئهسڵهن داهات پهیوهست نییه بهپارێزگارهوه، پهیوهسته بهوهزارهتى داراییهوه.

هاوڵاتی: ئێوه سهڵاحیهتتان ههیه بۆ خهرجکردن لهو داهاته بهتایبهت بۆ پڕۆژهکان؟

ههڤاڵ ئهبوبهکر: ئێمه سهڵاحیهتمان نییه بۆ پڕۆژهکان، چونکه پڕۆژهکان چهند جۆرێکن، بهشێکیان لاى وهبهرهێنانهو لهوهزارهتهکانهوه بۆیان دیاریکراوه، پڕۆژهکانى گهشهپێدانى پارێزگاکان که لهساڵى 2014هوه وهستاوه که لهڕێى وهزارهتى پلاندانان دیاریکراوهو ئێستا بڕێکى کهم دیاریدهکرێت، دابهشدهکرێت بهسهر پڕۆژهکاندا، ئهو پڕۆژانهى بهداهاتى نهوت دهکرێت ئهوه لهئهنجومهنى وهزیران بڕیار لهسهر دروستکردنیان دهدرێت، ئهوهى پهیوهست بهخۆمانه ههوڵمانداوه، ئهوانه پڕۆژهى بچوکن، بۆ نمونه محاویلهى گهڕهکێک تووهسپى یان وڵوبه، ئهو کهمییهتهى لهبهردهست خۆماندایه دابینی بکهین بۆ خزمهتگوزارى، ئێستاش ههوڵمانداوه لهپڕۆژهى نهوت بهتێچونێکى تر بڕێک پارهى لێماوهتهوه داوامانکردووه لهوهزارهتى دارایى کردووه دهسهڵاتى خهرجکردنى بۆ ههندێک لهو پڕۆژانهمان پێبدات ئێستاش لهسهرۆکایهتى ئهنجومهنى وهزیران و وهزارهتى دارایى رهزامهندى لهسهردراوه.

هاوڵاتی: رێککهوتنێکى نوێ لهسهر پۆستى پارێزگار لهنێوان یهکێتى و گۆڕاندا کراوه، ئایا تا کاتى ههڵبژاردن دهمێننهوه لهو پۆستهدا؟

ههڤاڵ ئهبوبهکر: رێککهوتن لهکاتى خۆیدا کراوه بهپێى مافى دهنگدانیش یاساى ژماره 3ى ساڵى 2009، لهکارى خۆمان بهردهوام دهبین تا ئهوکاتهى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان دهکرێت، تا ئهوکاتهى بهڕێزێک لهئهنجومهن بۆ پارێزگارى سلێمانى ههڵدهبژێردرێت، مهرسومى بۆ دهردهچێت، ئێمه راستهوخۆ ئهوکاته دهسهڵات تهسلیمى ئهو کهسه دهکهین.

هاوڵاتی: داوات لههاوڵاتیان کرد نهوت بکڕن لههاویندا، ئهمه بووه جێى رهخنهى بهشێک لههاوڵاتیان لهتۆڕهکانى کۆمهڵایهتى فهیسبوک، کهدهڵێن دهبوو پارێزگار ههوڵى دابینکردنی بدایه نهک بڵێت بچن نهوت بکڕن؟

ههڤاڵ ئهبوبهکر: بهڵێ من لهکاتى خۆیدا وتومه، ئێستاش دهڵێم نهوتى پشتیوانیکراو لهساڵى 2014وه بهفهرمانى وهزارهتى سامانه سروشتییهکان راگیراوه، لهئێستاوه چاوهڕێى ئهوه نهبن لهلایهن حکومهتى ههرێمهوه بهنرخى پشتیوانیکراو دابهشبکرێت، من درۆ لهگهڵ خهڵک ناکهم، جا خهڵک چۆنى لێکیدهداتهوه ئهوه کێشهى خۆیهتى.

حکومهتى عێراقى ئهو بڕه کهمهشمان بۆ نهنێرێت ناتوانین ئهو بهشهى کهماوه تهواوى بکهین، ئهوکاتهى که باسمکرد بهرمیلێک نهوت به 180 ههزار بوو، ئێستا بهرمیلێک نهوت بهسهد ههزار دیناره لهههموو بهنزینخانهکان و لیترێک نهوت به 500 دیناره، بهکوالێتى زۆر باشترن لهوهى که لهزستاندا دهفرۆشرێت، حکومهتى ههرێم له 2014وه هیچ پشتیوانییهکى بۆ غاز و نهوت و بهنزین، هیچ سێکتهرێکى سوتهمهنى نییه، حکومهتى ههرێم دهڵێت تواناى دابینکردنیم نییه، ههوڵماندا لهڕێگهى ئێرانهوه ههندێ بازرگان و سیاسى کێشهیان بۆ دروستکردین، ههموو ماڵێک لهقهڵادزێوه تا خانهقین بهرمیلێکى ترمان پێداون، ئهو بڕه نهوتهى بهغدا ناردویهتى که تائێستا لهشارهکانى ههولێر و دهۆک بهئهمانهتهوه نهوت دابهشنهکراوه، بهڵام لهپارێزگاى سلێمانى لهقهڵادزێ تا خانهقین نهوتمان دابهشکردووه، سلێمانى 10 مهڵبهنده، ئێستا لهمهڵبهندى پێنجداین، ئومێد دهکهین بهپشتیوانى وهزارهتى نهوتى عێراق بتوانین ئهو پێنج مهڵبهندهش تهواو بکهین، ئهمه ههوڵێکه له ئهنجومهنى پارێزگا ى سلێمانییهوه داومانه دهستکراوه بین.

 

لهههموو بهنزینخانهکان و لیترێک نهوت به 500 دیناره 

بهکوالێتى زۆر باشترن لهوهى که لهزستاندا دهفرۆشرێت

 

هاوڵاتی: بهڵام پاڵاوگهى بازیان ههیه دهتوانن لهرێگهى ئهوانه سوتهمهنى دابین بکهن؟

ههڤاڵ ئهبوبهکر: پاڵاوگهى بازیان ئهو نهوته خاوهى دهیاندهنێ عێراق دهیانداتێ، بۆ وێستگەی کارهباکهیان، بهشێک لهکارهباکهیان دهدهنه پارێزگاى کهرکوک و موسڵ، بهشهکهى ترى حکومهتى عێراقى دهیباتهوه بۆ خۆى بهنرخى پشتیوانیکراو لهموسڵهوه تا کهرکوک دابهشیدهکات.

ئه‌و کوالێتى به‌نزینه‌ى ئێمه‌ پاراستومانه‌ له‌ پارێزگاى سلێمانى، له‌سه‌ر چوار بنه‌ما ئیشمان کردووه‌، کوالێتى، نرخ، قه‌باره‌ى سوته‌مه‌نى، به‌کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى کێبڕکێ مونافه‌سه‌کردن، کێ ده‌چێت بیهێنێت یه‌ک ده‌قه‌ ئه‌و که‌سانه‌ راناگرین که‌داواى هێنانى سوته‌مه‌نى ده‌که‌ن، ته‌نها یه‌ک داواکاریمان هه‌یه‌ که‌ده‌بێت کوالێتى به‌رزبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار