پەروەردەی سلێمانی بۆ تەواوكردنی خوێندنی ئەمساڵ داوای هاوكاری لە سەرمایەداران دەكات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند بۆ تەواوكردنی خوێندنی ئەمساڵ داوای هاوكاری لە سەرمایەداران دەکەین کە هاوکاری پرۆسەی پەروەردە بن بە دابینکردنی ئامێری فێنککەرەوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ئەو ماوەیەی ماوە پرۆسەی پەروەردە نەوەستێت و بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێبێنین.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 23 ئایاری 2021 لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:"بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لە کاک نەجمەدین دەکەین کە بۆ پشتیوانی پرۆسەی پەروەردە (100) موبەریدەی دابینکردووە بۆ قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، هیوادارین نموونەی زۆربێت و سەرکەوتوو بێت."
پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت:" بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە تێپەڕێنین داوا لە کۆمپانیاکانی ترو سەرمایەداران دەکەین کە هاوکاری پرۆسەی پەروەردە بن بە دابینکردنی ئامێری فێنککەرەوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ئەو ماوەیەی ماوە پرۆسەی پەروەردە نەوەستێت و بەسەرکەوتوویی کۆتایی پێبێنین."
