موچەی مانگی ئایار بە لێبڕینی لە %21 دەستپێدەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى  

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند،  گەنجینەکانیان ئاگادار کردوەتەوە کە لیستی موچە بۆ ئەم مانگە ئامادەبکەن و هاوکات لێبڕینی موچەش هاوشێوەی مانگەکانی پێشوی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلە باڵاکان دیاریکراوە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاگاداری گەنجینەکانی کردوەتەوە کە لیستی موچە بۆ مانگی (ئایار/5)ی ئەمساڵ ئامادەبکەن بەهەمان میکانزمی پێشو، واتا لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و 50% بۆ پلە باڵاکان.

رۆژی سێشەممە 25ی ئەم مانگە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچە و بە هەمان خشتەی موچە کە پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاویکردوەتەوە دابەش دەکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدا  پێشتر رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی رایگەیاندبوو، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی سەرپشككردووە لەدابەشكردنی مووچەو دبیاریكردنی رێژەی لێبڕینی مووچە.

وتیشی، ئەگەر پارەكەی بەغدا بێت ئەوا مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت ئەگەر ئەو پارەیەش نەیەت، رێژی لێبڕینەكە زۆر كەم دەكرێتەوە.

هەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە 895 ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار