بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە سلێمانی گردبونەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست لە سلێمانی خۆپێشاندانیان کرد و داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن. دەڵێت، داواکارییەکانیان دەگەیێننە سەرۆکی حکومەت.
مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوە. بەشێکی دیکەش لە مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و بەشێک لە شەقامەکەیان داخستووە.
هەر ئەمڕۆ لە پەروەردەکانی سەیدسادق و قەڵادزێش خۆپێشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەڕێوەدەچێت. مامۆستایانی وانەبێژ کە گردبوونەوە دەکەن، دەڵێن، دیار نییە چۆن و بە چ میکانیزمێک مووچە وەردەگرن.

بابهتی پهیوهندیدار