مەسرور بارزانی نزیكەی 6 ملیار دینار بۆ سلێمانی تەرخاندەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى     

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رەزامەندیان نیشانداوە لەسەر تەرخانكردنی بڕە پارەی پێویست بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری پاركەكانی شاری سلێمانی.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 23 ئایاری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای سلێمانی دانا.ئەمڕۆ یەكشەممە، 23 ئایاری 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی لە پارێزگای سلێمانی دانا.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمەراسیمەكە ئاماژەی بەوەدا:

" دروستكردنی ئەم پڕۆژەیە، جارێكی تر ئەوەمان بیردێنێتەوه،‌ كە بەڵێنەكانی حكومەتی هەرێم یەك لەدوای یەك جێبەجێ دەكرێن، هیوادارم ئەم پڕۆژەیە دڵنەوایی بدات بە هەموو جوتیارانی كوردستان و بەتایبەت خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی، كە چیتر خەمی ئەوەیان نەبێت بەرهەمەكانی خۆیان چی لێبكەن. ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت نەك تەنیا بەرهەمەكانی ئەوان وەربگرێتەوە و بیكات بە خۆراك و لە خزمەتی خەڵكی كوردستان بەكاریان بهێنێت، بەڵكو ئەمە ئەو گەرەنتییەش دەدات بە خەڵكی كوردستان كە ئاسایشی خۆراك لە كوردستان دابین دەكرێت."

مەسرور بارزانی، وتیشی:

" من داواكاریم بە رێگەی وەزارەتی شارەوانی پێگەیشتووە لەسەر دابینكردنی بودجەیەك بۆ بەڕێوەبردن و چاكسازی ئەو سەوزاییەی لە پاركی هەواری شار و شەقامی شێخ مەحمود و شەقامی تاسڵوجە - سلێمانی هەیە، بڕەكەی زیاتر 5 ملیار و 700 ملیۆن دینارە، من دەمەوێت لێرە بە خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی رابگەیەنم، كە ئێمە ئەم بڕە بودجەیە تەرخان دەكەین، بۆ ئەوەی ئەوەش بكەوێتە خزمەتی خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی."

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار