بافڵ تاڵەبانی: رێگەنادەین دەستور بەزۆرینە و کەمینە تێپەڕێندرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، "رێگەنادەین دەستور بەزۆرینە و کەمینە تێپەڕێندرێت".
ئەمڕۆ یەكشەممە، 23 ئایاری 2021 بەگوێرەی راگەیەنراوی نوسینگەی هاوسەرۆکانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی، پێشوازیکرد لە جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، لەدیدارەکەدا رایگەیاند، رێگەنادەین دەستور بەزۆرینە و کەمینە تێبپەڕێندرێت.
بافڵ تاڵەبانی وتیشی، " خۆبەزلزانی و دورکەوتنەمان لە بەغدا نەک داواکانمان جێبەجێ ناکرێن، بەڵکو گەلەکەشمان زەرەرمەندی یەکەم دەبێت و ھەرێمەکەشمان بچوک دەکەینەوە، ئەم دوربینییەشمان لەپێناو داھاتوویەکی گەشترە بۆ کوردستانەکەمان."
سەبارەت بەپرسی دەستور بافڵ تاڵەبانی بڕیار و سەرنجی یەکێتی خستەڕو وتی، لەگەڵ دەستورێکی گەل پەسەندین و رێگەنادەین ئەم بابەتە نیشتمانی و نەتەوەییە بەزۆرینە و کەمینە تێبپەڕێندرێت، بەڵکو کار بۆ نوسینەوەی دەستورێک دەکەین کە لەخزمەت کۆمەڵانی خەڵک و پێشخستنی ھەرێمەکەمان بێت نەوەک لەخزمەت حزب و تاکەکەسێکدا.
