حەشدی شەعبی لەسەر لەشكركێشیەكانی هەڕەشە لە توركیا دەكات

"هێرشی سەربازی بۆ سەر هێزەكانی توركیا لە پێشینەی كارەكانمانە"

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى   

گروپی چەکداری عەسائیبی ئەهلو حەق رایگەیاند، " وەڵامدانەوە و هێرشی سەربازی بۆ سەر هێزەکانی تورکیا کارێکی داواکراو و لەپێشنەی هێزەکانمانە ".

ئەمڕۆ یەكشەممە، 23 ئایاری 2021 مەحمود روبەیعی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی عەسائیب ئەهلو حەق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، "هێزەکانمان توانی بەرپەرچدانەوەی تەواوی کارە دوژمنکاریەکانی وڵاتی تورکیایان هەیه و دەبێت حکومەتی فیدڕاڵی پەرە بە سستمی بەرگری ئاسمانی عێراق بدات".

راشیگەیاند، "وەڵامدانەوە و هێرشی سەربازی بۆ سەر هێزەکانی تورکیا کارێکی داواکراو و لەپێشنەی هێزەکانمانە، چونکە داگیرکاری تورکیا لە ناو و درەوەی هەرێمی کوردستان فراوانتر بووه".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٣ی نیسانی ئەمساڵەوە، سوپای تورکیا بە بیانوی هەبوونی بنکە و بارەگای پارتی کارێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان دەستی بە ئۆپراسیۆنی چنگی بروسکە و چنگی هەورە تریشقە کردووە، بەوەش زیان بە ناوچە سنورییەکانی هەرێم گەیشتووە و چەند گوندێکی ناچار بە چۆڵکردن کردووە كەتا ئێستا زیاتر لە 45 كیلۆمەتر هاتۆتە ناو خاكی هەرێمەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار