قوباد تاڵەبانی مژدەی پڕۆژەی نوێ دەداتە شارە حەیاتەكە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم رایگەیاند: "پاش تەواوبوونی کارەکانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەست بە پرۆژەی دیکەی ستراتیجی لە نێو شاری سلێمانی دەکەین".
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی ئایارى 2021، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند: "نامانەوێت پەلە بکەین لە کارەکانی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری شاری سلێمانی، بەڵکو دەمانەوێت کارەکان بە پێى کوالێتی جێبەجێبکرێن و تا ئێستاش کارەکان بە پێی ستاندارد جێبەجێکراون ".
وتیشی:" لە ئێستادا چەند گرفتێک لە بودجەی 2021ی عێراق هەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەکرێن و لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا دەکەین، لەبەر ئەوەی دەبێت پەیوەندی ئێمە و بەغدا بە شێوەیەکی بەردەوامبێت و لە سەرجەم پرسەکاندا رۆڵمان هەبێت".
ئهوهشى خستهڕوو: " رەزامەندیمانداوە بە وەزارەتی شارەوانی لەسەر سەرفکردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەی سەوزکردنەوەی سەرجەم باخچە و بلوارەکانی شەقامە سەرەکییەکانی شاری سلێمانی ".
