هه‌په‌گه راگه‌یه‌ندراوێکى نوێى بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامى چالاکیى گه‌ریلاکانى له هه‌رێمه‌کانی، زاپ، ئاڤاشین، مه‌تینا و هه‌فتانین، حه‌وت سه‌ربازى سوپاى داگیرکه‌رى تورک سزادراون.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه)، له‌سه‌ر چالاکیى گه‌ریلاکانى له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا دژبه سوپاى داگیرکه‌رى تورک، ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
“هێزه‌کانى پاراستنى ئاسمانى شه‌هید ده‌لال ٢٠ى ئایار کاتژمێر ٢٠:١٠ له هه‌رێمى مه‌تینا له ئاسمانه‌وه له داگیرکه‌رانیاندا له گردى ئازاد. چالاکیه‌که به شێوه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجامدرا.
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس‌دا:
٢١ى ئایار کاتژمێر نزیکه‌ى ١٣:٠٠ – ١٤:٣٠ له هه‌رێمى زاگرۆس به چه‌کى قۆڕس له‌دژى داگیرکه‌ران له گۆڕه‌پانى قه‌لاى بێده‌وێ و گردى شه‌هید مونزور چالاکى ئه‌نجامدران.
٢٢ى ئایار کاتژمێر ٠٩:٣٠ له گردى مه‌رڤانۆس له‌دژى داگیرکه‌ران به چه‌کى قۆڕس چالاکى ئه‌نجامدرا. گورزى گه‌وره له داگیرکه‌راندرا، ژماره‌ى کوژراو و برینداره‌کانى دوژمن نه‌زانرا.
٢٢ى ئایار کاتژمێر له‌نێوان ١٢:٠٠ – ١٣:٠٠ له‌دژى داگیرکه‌ران له‌سه‌ر گردى شه‌هید به‌رخۆدان له هه‌رێمى زاپ به چه‌کى قۆڕس چالاکى ئه‌نجامدرا.
٢٣ى ئایارکاتژمێر ٠٥:٠٠ له گۆڕه‌پانى مه‌رڤانۆسى هه‌رێمى ئاڤاشین، له‌دژى داگیرکه‌ران له گردى کانى قڕێژ له دوو لاوه به شێوه‌یه‌کى کۆردینه چالاکى ئه‌نجامدرا. به‌ره‌ى یه‌که‌م له سه‌نگه‌ره‌کانیدا و سه‌نگه‌ره‌کانى به ته‌واوى له‌ناوبرد و داگیرکه‌ران که له ناویدابوون سزادران. به‌ره‌ى دووه‌مین له سه‌نگه‌رێکى دیکه‌یدا، به‌ڵام ژماره‌ى کوژراو و برینداره‌کانى دوژمن نه‌زانرا.
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگیرى جه‌نگى خابوردا:
٢١ى ئایار کاتژمێر ٢٣:٠٠ له هه‌رێمى حه‌فتانین له‌دژى داگیرکه‌ران له‌سه‌ر گردى کۆردینه به چه‌کى ته‌رمال چالاکى ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامدا داگیرکه‌رێک سزادرا.
٢٢ى ئایار کاتژمێر ١٣:٠٠ له هه‌رێمى مه‌تینا، داگیرکه‌ران هه‌وڵیاندا بچنه ناو تونێله‌کانى شه‌ێ له گردى زه‌ندورا. هێزه‌کانمان رێگه‌یان نه‌دا داگیرکه‌ران نزیکى تونێله‌کان ببنه‌وه و له نزیکه‌وه له داگیرکه‌رانیاندا. له ئه‌نجامدا داگیرکه‌رێک سزادرا و ٢ داگیرکه‌ر بریندار بوون. داگیرکه‌ران ترسان و هه‌ڵهاتن، که‌لوپه‌لى سه‌ربازى خۆیان به‌جێهێشت و هێزه‌کانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌دا گرت.
٢٢ى ئایار کاتژمێر ١٨:٠٠ له هه‌رێمى مه‌تینا له‌دژى داگیرکه‌ران له سه‌ر گردى ئازاد له دوولاوه به شێوه‌یه‌کى کۆردینه‌یى چالاکى ئه‌نجامدرا. له دوو لاوه له داگیرکه‌راندرا و ٤ داگیرکه‌ر سزادران. دواى چالاکیه‌که داگیرکه‌ران ناوچه‌که‌یان بۆردومان کرد و کاتژمێر ٢١:٠٠ هه‌لیکۆپته‌ره سکورسکیه‌کان لاشه‌ى کوژراوه‌کانیان گواسته‌وه بۆ هه‌رێمێکى دیکه.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک به هه‌لیکۆپته‌ر و فڕۆکه‌ى جه‌نگى هێرشى له‌به‌رانبه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیا ئه‌نجامدا.
زانیارى فراوان له‌باره‌ى هێرشه‌کان به‌م شێوه‌یه‌یه:
٢١ى ئایار کاتژمێر له‌نێوان ٢٢:٤٥ و ٢٣:٣٠دا و ٢٢ى ئایار له کاتژمێر له‌نێوان ٢١:٠٠ و ٢٣:٠٠دا له هه‌رێمى مه‌تینا هه‌لیکۆپته‌ره‌کانى سکۆرسکى له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى ده‌رارێ و کۆردینه ده‌ستیان به جموجووڵ کرد.
٢٢ى ئایار کاتژمێر له‌نێوان ٢١:٣٠ و ٢٣:٠٠ له گۆڕه‌پانى جیلۆى بچوک، قه‌لاى بێده‌و و پیتى تى هه‌رێمى زاپ له‌لایه‌ن هه‌لیکۆپته‌ره‌کانه‌وه بۆردومان کران. به هه‌لیکۆپته‌ر داگیرکه‌ران له‌سه‌ر گردى شه‌هید سه‌رخۆبون نیشتنه‌وه.
٢٢ى ئایار کاتژمێر له‌نێوان ١٨:٣٠ و ١٩:٠٠ باره‌گا سه‌ربازیه‌کانى سه‌ر سنور، به چه‌کى قۆڕس گه‌لى باسیاى هه‌رێمى ئاڤاشینیان بۆردومان کرد. له ئه‌نجامى بۆردومانه‌که‌دا له هه‌رێمه‌که ئاگر که‌وته‌وه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
٢٢ى ئایار کاتژمێر له‌نێوان ٢١:٥٠ و ٢٣:١٠، له هه‌رێمى ئاڤاشین به هه‌لیکۆپته‌ر داگیرکه‌ران له مه‌رڤانۆس و مامڕه‌شۆ نیشتنه‌وه. له هه‌مانکاتدا گه‌لى باسیا و گه‌لى ئاڤاشین، به هه‌لیکۆپته‌ر بۆردومانکران.
له هێرشه‌کاندا هیچ زیانێک به‌ر هێزه‌کانمان نه‌که‌وتووه.
