سبەینێ‌ دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

 وەزارەتی دارایی رایگەیاند  موچەی مانگی ئایار سبەینێ‌ سێشەممە بەهەمان شێوەی مانگی پێشوو و بە لێبڕینی 21٪ دابەشدەكرێت.

رۆژی یەکشەممە 23ى ئایارى 2021، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕی لێبڕینی رایگەیاند، بڕی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە 21٪ دەبێت و 25ـی مانگیش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

هەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە 895 ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچە.

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێشوو بەمشێوەیە بوو: 

رۆژی یەکەم: 

وەزارەتی تەندروستی

دیوانی لیواکان و وەزارەتی پێشمەرگە

یەکەی 70 و 80 

وەزارەتی دارایی و ئابووری

وەزارەتی ناوخۆ

فەرمانگەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن

لیوای نەوت

رەگەزنامە

رۆژی دووەم: 

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون

مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و زیندانی سیاسی

وەزارەتی پەروەردە

رۆژی سێیەم: 

ئەنجوومەنی ئاسایش

دەزگای گشتیی ئاسایش

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

خاوەن پێداویستە تایبەتەکان

ئەنجوومەنی دادوەری

وەزارەتی داد 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

وەزارەتی  گواستنەوە و گەیاندن 

دیوانی چاودێریی دارایی

دەستەی مافی مرۆڤ

ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم

دەستەی ژینگە

دەستەی وەبەرهێنان

دەستەی دەسپاکی

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن 

دەزگای مین 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

 

رۆژی چوارەم: 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

وەزارەتی کارەبا

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیران

خانەنشینی پێشمەرگە

رۆژی پێنجەم:

خانەنشینی شارستانی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار