هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: هێڵى ئاسنینى سنه بۆ پارێزگاى سلێمانى بریارى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراقى ده‌وێت
"هێڵى ئاسنین و وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى کوردستان/ سنه/ مه‌ریوان/ باشماخ؛ له هه‌مووان پیرۆزبێت"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه فه‌رمییه‌که‌یاندا بۆ کۆمارى ئیسلامیى ئێران، له‌گه‌ڵ پارێزگارى کوردستان و کونسوڵى کۆمارى ئیسلامیى ئێران له سلێمانى و فه‌رمانگا په‌یوندیداره‌کان؛ سه‌ردانى پڕۆژه‌کانى هێڵى ئاسنین و وێستگه‌ى سه‌ره‌کیى شه‌مه‌نده‌فه‌رى کوردستانیانکرد له شارى سنه که هێڵى نێوده‌وڵه‌تیى و نیشتمانیى ئێران له هه‌مه‌دانه‌وه به سنه‌و مه‌ریوان و باشماخه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و چاوه‌رێى بریارى یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ى به‌غداو هه‌رێمه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ى ئایارى 2021، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى سلێمانى له لاپه‌ره‌ى فه‌یسبوکى خۆى بڵاویکردووه‌ته‌وه که وا بڕیاره له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ته‌واو بکرێت و بکه‌وێته‌کار.
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى:" وه‌ک پارێزگارى سلێمانى له ساڵى ۲٠۱۸ ه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌روککۆمارى عیراق و سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق و سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستاندا؛ له هه‌وڵى به‌رده‌وامداین بۆ به‌ستنه‌وه‌ى شارى سلێمانى و کوردستان به هێڵى ئاسنینى ڕژهه‌ڵاتى کوردستان و ئێرانه‌وه‌و ده‌خوازین له نزیکترین کاتدا بڕیارى پێویست و بوێرانه له‌م بواره‌دا بدرێت.
هاوکات ئه‌وه‌شى نوسیووه که لایه‌نى به‌رامبه‌ر وه‌ک له لێکتێگه‌یشتننامه‌ى نێوان سه‌رۆککۆمارانى عیراق و ئێران و پارێزگاکانى کوردستان و سلێمانیشدا هاتووه ئاماده‌ى هه‌موو کۆمه‌ک و شتیوانییه‌کى ئه‌ندازیاریى و ته‌کنیکیى و لۆجستیى و دارایشن..
پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى نوسیووه که"هێڵى ئاسنین و وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى کوردستان/ سنه/ مه‌ریوان/ باشماخ؛ له هه‌مووان پیرۆزبێت".
