حکومه‌تى هه‌رێم: هه‌فته‌ى ئاینده وه‌فدى حکومه‌ت ده‌چێته به‌غدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت به ڕه‌شنووسى یاساى بودجه‌ى کرد‌و تێیدا بریاردراوه که هه‌فته‌ى ئاینده وه‌فدێک بۆ پرسى یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵ ده‌چێته به‌غدا.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى حکومه‌تى هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/5/24 مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌رپه‌رشتى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى کرد که تایبه‌ت بوو به ڕه‌شنووسى یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021 .
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاماده‌ى بوون، گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ڕه‌شنووسى یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان و دوایین داتاکانى تایبه‌ت به خه‌رجى و داهاته‌کانى هه‌رێم کرا و ئه‌گه‌ره جیاوازه‌کان بۆ داڕشتنى بودجه تاووتوێ کران.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که پێویسته یاساى بودجه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى شه‌فافانه‌ى دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان بێت . له‌م چوارچێوه‌یه‌دا کۆبوونه‌وه‌که، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى ڕاسپارد که دوایین تێبینى و سه‌رنجه‌کانیان له سه‌ر ڕه‌شنووسى یاساکه ئاماده بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌شنوسى پڕۆژه یاساکه په‌سه‌ند بکات و پاشان بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانى کوردستان.
له ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، باس له جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى فیدراڵى عێراق بۆ ساڵى 2021 کرا که تا ئێستا شایسته داراییه‌کانى هه‌رێم به پێى یاساکه خه‌رج نه‌کراوه سه‌ره‌ڕاى ئاماده‌یى هه‌رێم بۆ جێبه‌جێکردنى پابه‌ندییه‌کانى خۆی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان ڕاسپێردران که له‌گه‌ڵ هاوتاکانیان له حکومه‌تى فیدراڵى ، له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ، بڕیاڕیشه هه‌فته‌ى داهاتوو شاندى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکات بۆ به‌دواداچوونى جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى فیدراڵی.
