لیستى موچه هه‌ڵوه‌شایه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رایگه‌یاند، سبه‌ى سێشه‌ممه‌و دوسبه‌ى چوارشه‌ممه، موچه‌ى مانگى ئایارى کارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به لێبڕینى له‌سه‌دا 21 دابه‌ش ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێکى کورت‌دا، وتی"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیرى دارایى و ئابورى ڕه‌زامه‌ندیدا به پێدان و خه‌رجکردنى موچه‌ى مانگى 5 (ئایار)ى ساڵى 2021 بۆ کارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و رۆژى سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه به‌پێى میکانیزمى مانگى پێش‌و دابه‌ش ده‌کرێت."
ماوه‌ى حه‌وت مانگه ، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به لێبڕینى له‌سه‌دا 21 موچه دابه‌ش ده‌کات و بۆ پله باڵاکانیش له‌سه‌دا 50 له موچه‌کانیان ده‌بڕدرێت.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان...
موچه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌کرێت
له‌سه‌ر راسپارده‌ى به‌ڕێز جه‌نابى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، وه‌زیرى دارایى و ئابورى ڕه‌زامه‌ندیدا به پێدان و خه‌رجکردنى موچه‌ى مانگى 5 (ئایار)ى ساڵى 2021 بۆ کارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و رۆژى سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه به‌پێى میکانیزمى مانگى پێش‌و دابه‌ش ده‌کرێت.
