رێباز حه‌ملان: یه‌کێتى و گۆران و پارتى ئاگادارى ورده‌کارى داهاته‌کانى حکومه‌تن
"داهاتى حکومه‌تى هه‌رێم به‌راورد به رابردو له دۆخێکى باشتردایه، به‌ڵام خه‌رجییه‌کانیش زیادیان کردووه"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامى لێبڕینى موچه رایگه‌یاند، داهاته‌کان به‌راورد به رابردو له دۆخێکى باشتردایه و لایه‌نه‌کانى پێکهێنه‌رى کابینه‌ى نۆیه‌م(پارتى، یه‌کێتى، گۆران) ئاگادارى ورده‌کارى داهات و خه‌رجییه‌کانن.
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 24ى ئایارى 2021، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌میانى به‌شداریکردنى له به‌رنامه‌یه‌کى کوردستان24دا وتی"حکومه‌تى هه‌رێم، حکومه‌تێکى یه‌ک لایه‌ن نییه، حکومه‌تێکى هاوپه‌یمانییه، پارتى و یه‌کێتى و گۆڕان و سۆسیالیست پێکهێنه‌رى سه‌ره‌کى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانن، هه‌مو لایه‌نه‌کانى ئه‌م حکومه‌ته ورده‌کارى داهات و خه‌رجییه‌کان ده‌زانن".
ناوبراو پێشیوابوو لایه‌نه‌کانى پێکهاته‌ى حکومه‌ت، مه‌کته‌بى سیاسیى حزبه‌کانیان له داهات و خه‌رجیى حکومه‌تى هه‌رێم ئاگادار ده‌که‌نه‌وه، وتى:"بۆیه هه‌ر ره‌خنه‌یه‌کیش له‌سه‌ر داهات و خه‌رجى هه‌بێت، ده‌چێته بوارى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و کێشه‌یه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مانه، کێشه‌یه‌کى سیاسییه، نه ته‌کنیکییه، نه داراییه."
هه‌روه‌ها وتی"دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌مو دانوستانه‌ى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراق کرا، بۆ ئه‌وه‌ى له بودجه‌ى فیدراڵى پشکى هه‌رێم جێگیر بکرێت، ده‌بوایه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه ئه‌و بودجه‌یه جێبه‌جێ بکرابایه بۆ هه‌مو عێراق، به‌ڵام حکومه‌تى فیدراڵى به‌س به‌شه‌که‌ى خۆى جێبه‌جێى کردوه‌و بۆ هه‌رێمى کوردستان جێبه‌جێى نه‌کردوه".
رێبز حه‌ملان باسى له‌وه‌شکرد که هه‌رچه‌نده حکومه‌تى هه‌رێم دو نامه‌ى فه‌رمى ئاراسته‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایى کردوه، که‌چى تا ئێستا یاساى بودجه‌یان نه‌خستوته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه وه‌غدى دانوستانکارى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا.
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه کرد، "داهاتى حکومه‌تى هه‌رێم به‌راورد به رابردو له دۆخێکى باشتردایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هاوکێشه‌یه‌ک هه‌یه، پێویسته بۆ هاوڵاتیانى کوردستان رونى بکه‌ینه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى قه‌رزیان لاى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه، تا چه‌ند ئه‌و رێژه‌یه له نرخى نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه، کۆمپانیاکانیش رێژه‌یه‌کى زیاتر له قه‌رزه‌که داوا ده‌که‌ن".
"خه‌رجییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ته‌نیا موچه نییه، حکومه‌تى هه‌رێم خه‌رجییه‌کى زۆرى له‌سه‌ر شانه، له روى دابینکردنى خزمه‌تگوزارى فه‌رمانگه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بۆ نه‌خۆشخانه‌کان، .... کڕینى کاره‌بایه، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاته‌که‌ش زیادى کردبێت، خه‌رجییه‌کانیش زیادیان کردوه"، رێباز حه‌ملان وا ده‌ڵێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌روو که هه‌رێمى کورستان ئاماده‌ى هه‌مو پابه‌ندییه‌کانیه‌تى و هه‌مو داتا و ژماره‌یه‌کى خستوه‌ته به‌رده‌ست، به‌ڵام حکومه‌تى فیدراڵى تا ئێستا یاساى بودجه‌ى جێبه‌جێنه‌کردوه، که ده‌بوایه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه جێه‌بجێ بکرێت.
رێباز حه‌ملان ئاشکراى کرد، پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان، پشت به یاساى بودجه‌ى فیدراڵى ده‌به‌ستێت، به‌ڵام دواکه‌وتنه‌که هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نییه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌یه، که کورتهێنان دروستى ده‌کات، که نزیکه‌ى 30% ده‌بێت، هه‌رێمى کوردستان ناتوانێت ئه‌و کورتهێنانه پێ بکاته‌وه، بۆیه پێداچونه‌وه به پڕۆژه‌یاساکه کراوه.
رێباز حه‌ملان وتیشى: "بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان دواى پێداچونه‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کرێت، دواى په‌سه‌ندکردنى ده‌رفه‌رتێکى زۆر باش بۆ بوژانه‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بودجه‌یه‌کى زۆر شه‌فافه، ته‌نانه‌ت هه‌مو داتا و ئه‌و قه‌رزانه‌شى که له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کانه، خراوه‌ته ناو پڕۆژه‌که."
هه‌روه‌ها به‌پێى وته‌کانى رێباز حه‌ملان سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام داوه، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى داوه، که یاساى بودجه بچێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه، داواى کردوه هه‌ردو وه‌زاره‌تى دارایى و سامانه سروشتییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى میکانیزمى جیبه‌جێکردنى یاساى بودجه دابنرێت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانى به‌غدا، "بۆ ئه‌وه‌ش گه‌شبینم که یاساى بودجه جێبه‌جێ ده‌کرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ره‌ڕاى فشاره سیاسییه‌کان، ئه‌مه یاسایه و ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت."
رێباز حه‌ملان وتیشی" ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌شدارن له حکومه‌تى هه‌رێم، که هه‌ندێک که‌سایه‌تى ناو ئه‌و حزبانه، هێشتا رێگرن له‌به‌رده‌م حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌ک شێواز حوکمى یاسا و رێنماییه‌کانى چاکسازى جێبه‌جێ بکرێن، له رابردوشدا جه‌نابى سه‌رۆکى حکومه‌ت لیژنه‌یه‌کى له هه‌ردو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و پێشمه‌رگه پێکهێناوه، که سه‌ردانى ده‌روازه سنورییه‌کان بکه‌ن و له ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌ستپێبکات، تا بنبڕى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بکرێت، به‌ڵام تا ئێستا رێگرییه‌کى زۆر هه‌یه".
