یەكگرتوو: حکومەت نایەوێت موچە جارێکیتر وەک خۆی لێبکاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتو رایگەیاند، درێژەدان بە دابەشکردنی موچە وێڕای نەمانی ھۆکار و پاساوەکانی لێبڕین، ئاماژەیەکی رونە حکومەت نایەوێت جارێکیتر موچە وەک خۆی لێبکاتەوە.
هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتو لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەیەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "درێژەدان بە دابەشکردنی موچە بە لێبرینی 21%ی موچەی فەرمانبەران و 50% پلە تایبەتەکان، وێڕای نەمانی ھۆکار و پاساوەکانی لێبڕین، ئاماژەیەکی رونە کە حکومەت نایەوێت جارێکیتر موچە وەک خۆی لێبکاتەوە".
شەوی رابردو وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وهزیری دارایی و ئابوری ڕەزامەنیدا بە پێدان و خەرج کردنی موچەی مانگی (ئایار/5) ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی وهزارهتی تهندروستی.
ئاماژەی بەوشەکردوە، "ئەمڕۆ سێشهممه و سبەی چوارشهممه به پێی میكانیزمی مانگی پێشو موچەکە دابهش دهكرێت، واتە بەلێبڕینی 21%"، ئەوەش لەکاتێکدا لە ئێستادا نرخی نەوت بەرزبوەتەوە و داهاتی ناوخۆش زیادیکردوە و هاوکات بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار بەرزکراوەتەوە.
ماوهى حهوت مانگه ، حکومهتى ههرێمى کوردستان به لێبڕینى لهسهدا 21 موچه دابهش دهکات و بۆ پله باڵاکانیش لهسهدا 50 له موچهکانیان دهبڕدرێت.
