روداوەکانی کوشتن چوار وەزیر دەباتە پەرلەمان

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

پەرلەمانی کوردستان بەهۆی زۆری روداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لەماوەی ئەمساڵدا چوار وەزیری پەیوەندار بانگهێشتی پەرلەمان دەکات.

تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تەرخانکراوە بە خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی دیاردەی "تاوانەكانی كوشتن بەگشتی و كوشتنی ئافرەت و خۆكوشتن."

کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لەکاتێکدایە، لە 5ـی ئایاردا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنانی کرد، تێیدا چەند بڕیار و راسپاردەیەک بۆ سنووردارکردنی تووندوتیژی دژی ژنان تاوتوێکرا. داواش لە دەزگاکانی راگەیاندن کرا هاوکار بن و نەبنە سەکۆیەک بۆ هاندانی تووندوتیژی و زیاتربوونی دیاردە کۆمەڵایەتییە نەشیاوەکان.

بەپێی دۆسیەكانی  بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی دژی ژنان و خێزان تۆمارکراوە، لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی 2021دا، چوار ژن کوژراون، 26 ژن خۆیان کوشتووە، 30 ژن خۆیان سووتاندووە، 3867 سکاڵا تۆمارکراون و 37 دەستدرێژیی سێکسیش تۆمارکراون.

رێژەی زۆری خۆکوشتن و کوشتنەکان لە پارێزگای دهۆک، رێژەی زۆری دەستدرێژییە سێکسییەکان لە پارێزگای سلێمانی و رێژەی زۆری خۆسووتاندنەکان و سکاڵاکانیش لە هەولێر تۆمارکراون.

بە پێی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی 2010 تا 2020، 490 ژن کوژراون، 612 ژن خۆیان کوشتووە، 73 هەزار و 15 ژن سکاڵایان تۆمارکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار