مەلا بەختیار: دوای 30 ساڵ بێ دەستوریی لەسەر چی وەستاوین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مەلا بەختیار رایگەیاند، پێدەچێت قەدەرمان وابێت لە هەمو شتێک دوابکەوین، دوای 30 ساڵ لەسەر چی وەستاوین.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئایاری 2021 مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، " ئێمە نەتەوەیەکین پێدەچێت قەدەرمان وابێت لە هەمو شتێک دوابکەوین، دوای 30 ساڵ لەسەر چی وەستاوین، باشوری ئەفریقا حکومەتێکی رەگەزپەرستی هەبو، پیاوێکی فریشتە ئاسا هات بۆیان و بە سێ ساڵ دەستوری بۆ نوسین و رەشپێست و سپیپێستەکان کە رقیان لێبو، وەکو یەک باوەڕیان بە دیموکراسی کرد و دەنگیاندا بە دەستور".
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەدەی 17هەمەوە دەستوری هەمیشەی دەنوسرێت، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە 18 لاپەڕە دەستوری خۆی نوسیو شەڕی کۆیلەکانی کۆتایی پێهێنا "ئێمە لەسەر چی وەستاوین".
