هه‌په‌گه: له ماوه‌ى مانگێکدا ٢٣٨ داگیرکه‌رى تورک سزادراون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) ئامارى شه‌رو به‌رخۆدانه‌کانى له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا دژبه سوپاى داگیرکه‌رى تورک بڵاوکرده‌وه و ڕایگه‌یاند که له‌ماوه‌ى مانگێکدا 238 داگیرکه‌ر سزادراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى ئایارى 2021، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل( هه‌په‌گه)، ئامارى شه‌ر و چالاکییه‌کانى دژبه سوپاى داگیرکه‌رى تورک له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
تێکۆشانى ئازادیمان له‌دژى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌ر و مشه‌خۆرى تورک، له شه‌ش ساڵى ڕابردوو به شیوه‌یه‌کى بێ‌وچان به‌رده‌وامه، ئه‌و شه‌ڕه بێ پسانه‌وه‌یه‌ى به هێرشى داگیرکه‌رانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورک له شه‌وى ٢٣ى مانگى چواره‌وه له ئاڤاشین، مه‌تینا و زاپ ده‌ستیپێکرد، چووه‌ته قۆناغێکى نوێیه‌وه، گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان له‌ناو مانگێکدا به‌رخۆدان و شه‌ڕێکى داستانییان نواند، که جیهان بینى و به سه‌رسۆڕمانه‌وه سه‌یرى کرد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک پلانى دانابوو که زۆرێک له ناوچه‌کانى باشوورى کوردستان داگیربکات، له به‌رخۆندایه‌کانی؛ زه‌ندورا، چیلۆى بچوک، مه‌رڤانوس و مام ڕه‌شۆ پیلانه‌کانى وه‌ستان، له سایه‌ى به‌رخۆدانى شه‌هیده قاره‌مانه‌کانماندا، دوژمن نه‌یتوانى به‌پێى ویستى خۆى پێشڕه‌وى بکات، شوێنێکیشى داگیر ده‌کرد تێدا زاڵ نه‌بوو، له‌ژێر فشارى چالاکیى هێزه‌کانمان نه‌یتوانى سیستمێک که ده‌یه‌وێت دابمه‌زرێنێت، له به‌رامبه‌ر ئاستى گه‌ریلاى سه‌رده‌مى نوێ، نواندنى شه‌ێ و ڕێبازى ده‌وڵه‌مه‌ندى هێزه‌کانمان، ڕوونبووه‌وه که ده‌وڵه‌تى تورک ناتوانێت پلانه‌کانى سه‌ربخات، له قۆناغى یه‌ک مانگه‌ى شه‌ڕدا زۆر ئه‌نجامى گرنگ خولقێندران.
گه‌ریلا له هه‌ر شوێنێکدا هه‌مه‌جۆره به‌رخۆدان ده‌کات
ده‌وڵه‌تى تورک به هێرشه قڕکه‌ره هه‌مه‌لایه‌نه‌کانى دژبه گه‌لى کورد، ده‌یه‌وێت ئه‌م قڕکردنه سه‌ربخات، بۆیه شه‌ڕیک که له‌دژى ده‌وڵه‌تى مشه‌خۆر و قڕکه‌رى تورک به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نیا له هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا نییه، گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان له ئامه‌د تا ئامانۆس، له بۆتان تا سه‌رحه‌د و ده‌رسیم له هه‌موو شوێنێک به‌رخۆدانێکى به‌رفراوان و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌کات، بۆ پێشه‌نگایه‌تى له هه‌نگاوى ‘کات کاتى ئازادییه، بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ى پیلانى داگیرکه‌رانى کوردستان و شکاندنى گۆشه‌گیریى و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى فاشیزم، هه‌ڵویستى فیدایى ئاپۆییه‌ک که شه‌هیدانى قاره‌مانمان نیشانیاندا، بۆ ژن، گه‌نج و هه‌موو گه‌لى کورد، بووه هێز و مۆراڵ، هیزه‌کانى پاراستنى گه‌ل له‌سه‌ر بنه‌ماى بیرۆکه‌ى شه‌ڕى شۆڕشگێرانه‌ى گه‌ل هه‌وڵده‌دات ئه‌رکى خۆى به شێویه‌کى سه‌رکه‌وتووانه به‌جێیبێنێت و به ڕۆحى سه‌رهه‌ڵدانیى گه‌له‌که‌مان و گه‌نجانى کورد، به چالاکیى و هه‌ڵویستى نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌نجام وه‌ربگرێت.
به‌رخۆدانى مێژووییه‌ک که له چیاکانى کوردستان به ڕۆحى فیدایى ئاپۆیى ده‌کرێت، به ته‌واوه‌تى به‌رهه‌مى هاوڕییانى شه‌هیدى قاره‌مانمانه، هێزه‌کانمان له هه‌ر ڕۆژێکى مانگى گوڵاندا که مانگى شه‌هیدانه، له ده‌رسیم تا سه‌رحه‌د، ئامه‌د، بۆتان، مێردین، ئاڤاشین، هه‌فتانین، مه‌تینا، زاپ و خواکورک به ته‌کنیکى ده‌وڵه‌مه‌ند، چالاکیى به‌هێزیان ئه‌نجامدا، له مێژووى تێکۆشانماندا، یه‌که‌مجاره، له هێرشى ئاسمانى تا چالاکیى کۆردینه‌ى تیمى گه‌ریلا، به ته‌کنیکى به‌جێى و ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌وه‌نده گورز له سه‌روه‌ریى ده‌وڵه‌تى تورک ده‌درێت.
هێزه‌کانى پاراستنى ئاسمانى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د شێوازێکى نوێیان نواند
هێزه‌کانى پاراستنى ئاسمانى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د که وه‌ک هه‌نگاوێکى نوێى تاکتیکى به چالاکیى به‌هێزى ئاسمانی، ده‌نگى دایه‌وه، له مانگێکدا شێوازێکى گرنگى شه‌ڕیان نواند، هێزه‌کانى پاراستنى ئاسمانى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د، له‌دژى فه‌رمانده‌یى ٢٣ـه‌مى تومه‌نى سنوورى شرنا‌خ که ناوه‌ندى فه‌رمانده‌یى هێرشه داگیرکه‌رانه‌کانه له باشوورى کوردستان، له‌دژى ٨ـه‌مین باره‌گاى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ئامه‌د، که له‌وێیه‌وه چیاکانى کوردستان بۆردوومان ده‌کرد و خه‌ڵکى مه‌ده‌نیمانى شه‌هید ده‌کرت، له‌دژى ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگیى ئێلح که فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى هه‌واڵگێرى لێهه‌ڵده‌ستن، به شێوه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوانه چالاکییان ئه‌نجامدا، ده‌وڵه‌تى تورک هه‌وڵده‌دات ئه‌و چالاکییانه له ڕاى گشتى بشارێته‌وه، درۆ بڵاوده‌کاته‌وه، به‌ڵام سه‌ربارى هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ناچار بوو، ئه‌و باره‌گایانه‌ى خۆى بۆ ماوه‌یه‌ک دابخات، هێزه‌کانى شه‌هید ده‌لال ئامه‌د ئه‌و چالاکییه‌یان نه‌ک وه‌ک شێوازه‌کانى پێشوو، به‌ڵکو به ته‌کنیکى نوێ ئه‌نجامدا و سوپاى تورک نه‌یتوانى ڕێگریى لێبکات.
ئه‌و که‌شوهه‌وایه‌ى که ده‌وڵه‌تى تورک ده‌یه‌وێت به شه‌ڕى ده‌رونى و پڕوپاگاندا دروستى بکات و ده‌ڵێت، ‘هه‌ر شوێنێک، که من بۆى بڕۆم و داگیرى بکه‌م، هه‌ر هێزێک له دژم بوه‌ستێته‌وه سه‌رکوتى ده‌که‌م’ به‌ڵام بۆ نمونه له گاره و له به‌رخودانى ئه‌م مانگه‌ى دوایدا جارێکی‌تر ئه‌و درۆ و بانگه‌شه و پڕوپاگاندانه‌ى پووچه‌ڵ بوونه‌وه، له به‌رامبه‌ر هێزى فاشیستى داگیرکه‌رى قڕکه‌ر، که بووه‌ته به‌ڵا به‌سه‌ر گه‌لانى ناوچه‌که و گه‌لى کورده‌وه، گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان ئه‌وه‌یان سه‌لماند، که ئه‌و هێزه به ئیراده‌ى خۆیان نوێنه‌رایه‌تیى ئازادى و هیواى گه‌لان ده‌که‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌و چالاکییانه‌ى گه‌ریلا ئه‌نجامیداون، هاتووه:
٢ که‌مین
٦ چالاکیى چوونه سه‌ر دوژمن
١٠ چالاکیى هه‌ماهه‌نگ و هاوکات
١٣ چالاکیى گورز لێدان
٢١ چالاکیى نیشانه‌شکێنی
٢٩ چالاکى به چه‌کى قورس
٤٢ چالاکیى سابوتاژ
٤٦ چالاکیى هێرشبردن
به گشتى هێزه‌کانمان ١٦٩ چالاکییان ئه‌نجامداوه.
ژماره‌ى هه‌ڤاڵانى شه‌هید:
٣٩ هاوڕێمان شه‌هید بوون.
چالاکییه‌کانى هێزى به‌رگریى ئاسمانى شه‌هید ده‌لال:
٣٤ چالاکى له‌لایه‌ن هێزى پاراستنى ئاسمانى شه‌هید ده‌لاله‌وه ئه‌نجامدراون.
هێرشه‌کانى سوپاى تورکى داگیرکه‌ر:
له دژى هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا به تۆپ، هێلیکۆپته‌ر و فڕۆکه‌ى جه‌نگى هه‌موو ڕۆژێک بێوه‌ستان سه‌دان تۆپباران و بۆردومان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
٤٢ جار هه‌وڵیانداوه بڕۆنه ناو تونێله‌کانى شه‌ێ و هه‌موو جاره‌کان تێکشکێنراو.
١٢ جار گازى ژه‌هراوى و کیمیایییان به‌کار هێناوه
ئه‌نجامى چالاکییه‌کانى هێزه‌کانمان:
٢٣٨ داگیرکه‌ر سزادراون
٣٠ داگیرکه‌ر بریندار بوون
گورزدان له درۆن و کۆپته‌ره‌کان و زرێپۆشه‌کانى دوژمن:
٢ درۆن گورزیان لێدرا
٦ کۆپته‌ر گورزیان لێدرا
زرێپۆشێکى جۆرى کۆبرا گورزى لێدراوه
ئه‌و که‌ره‌سته سه‌ربازییانه‌ى دوژمن، که تێکشکێنراون:
قه‌ڵغانه‌کانى دژه گولـله
زرێپۆشێکى جۆرى ئامارۆک
زرێپۆشێکى جۆرى کۆبرا
زرێپۆشێکى جۆرى ڕئۆ
چه‌کێکى A4
٢ ڕادار
٣ خێمه
٣ کامێراى هه‌ستگر و چاودێری
تێکشکاندنى ده‌یانه سه‌نگه‌رى دوژمن
ئه‌و چه‌ک و که‌ره‌ستانه‌ى دوژمن، که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه:
چه‌کێکى MPT
چه‌کێکى بۆمبهاوێژ
چه‌کێکى BKC
چه‌کێکى B7
کامێرایه‌کى له‌یزه‌رى هه‌ستگر و چاودێری
ئامێرێکى بێته‌ل
٢ کامێراى سه‌ر چه‌ک
