عه‌شیره‌ت و حزبه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات بۆ فشارکردن له‌دادگاکان
"حزبه‌کان و به‌رپرسان به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو داواکارى بۆ زیادکردنى پاسه‌وان و پێدانى مۆڵه‌تى چه‌ک ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" رێکارى نوێ ده‌گیرنه‌به‌ر بۆ مۆڵه‌تى پێدانى چه‌ک، حزبه‌کان و به‌رپرسان به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو داواکارى بۆ زیادکردنى پاسه‌وان و پێدانى مۆڵه‌تى چه‌ک ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ن"، ده‌شڵێت:"عه‌شیره‌ت و حزبه‌کان فشار ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دادگا رێچکه‌ى یاسایى خۆى وه‌رنه‌گرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى ئایارى 2021، له دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستاندا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى زیادبونى حاڵه‌ته‌کانى کوشتن و خۆکوشتن وه‌ڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتارانى دایه‌وه وتى:" حکومه‌ت نیگه‌رانه له زیادبونى حاڵه‌ته‌کانى کوشتن و خۆکوشتن و له‌وپێناوه‌شدا ژماره‌یه‌ک رێکارى نوێ ده‌گرينه‌به‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت حکومه‌ت له‌م پرسه‌دا تۆمه‌تبار بکرێت، چونکه به‌شێکى روداوه‌کان په‌یوه‌ندى به‌و مێژوه‌وه هه‌یه که له‌چه‌ند ده‌یه‌ى رابردو به‌سه‌ر کورد دا هاتون کاریانکردوه‌ته‌سه‌ر ده‌رونى تاک، له‌وانه‌ش روداوه‌کانى ئه‌نفال، شه‌ڕى ناوخۆ و روداوه‌کانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى داعش".
وه‌زیرى ناوخۆ به‌پێویستى داده‌نێت سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌کان بخرێنه‌ژێر رکێفى یاسا و ده‌سه‌ڵاته‌کانى حکومه‌ت و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌کى ده‌ست ئه‌ندامانى هێزه سه‌ربازییه‌کان کۆنتڕۆڵکراوبێت و به‌مۆڵه‌ت بێت، وتیشى:" هه‌مو خه‌ڵکى کوردستان ده‌زانێت له‌ئێستادا حزبه‌کان و به‌رپرسان به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو داواکارى بۆ زیادکردنى پاسه‌وان و پێدانى مۆڵه‌تى چه‌ک ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێکاره‌کانى مۆڵه‌تپێدانى چه‌کمان زۆر قورسترکردوه".
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو، له‌کاتێکدا هه‌وڵه‌کانیان بۆ جێبه‌جێکردنى یاسا له‌دۆسیه‌کانى توندوتیژى دژى خێزان به‌رده‌وامه، له‌هه‌مانکاتدا "فشارى تاک، خێزان، عه‌شیره‌ت، حزب و به‌چه‌ندین شێوه فشار له‌دادگاکان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دادگا رێچکه‌ى یاسایى خۆى وه‌رنه‌گرێت".
