وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه:ته‌نها 700 که‌س ڤاکسینى دژه کۆرۆنایان وه‌رگرتووه

وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه له‌کاتى وه‌رگرتنى ڤاکسیندا
4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
دواى وه‌رگرتنى دووه‌م ژه‌مه ڤاکسینى کۆرۆناK وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه ئاشکراى ده‌کات له‌پارێزگاکه‌یاندا ته‌نها 700 که‌س ڤاکسینى دژه کۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى ئایارى 2021، دکتۆره شاناز نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه دواى وه‌رگرتنى دووه‌م ژه‌مه ڤاکسینى کۆرۆنا له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" تا ئێستا ته‌نها 700 که‌س له پارێزگاکه‌دا ژه‌مه ڤاکسینى دژه کۆرۆنایان وه‌رگرتووه".
هه‌روه‌ها وتیشى:" ئه‌مڕۆ دووه‌م ژه‌مه ڤاکسینى دژه کۆرۆنام وه‌رگرت تا ببێته هاندانێک بۆ هاوڵاتیان تا ڤاکسین به‌کاربهێنن له‌پێناو پاراستنى ته‌ندروستیان".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار