زۆرینه‌ى په‌رله‌مان داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێبڕینى موچه ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له یاداشتێکى فه‌رمیدا، 59 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان واژۆیان له‌سه‌ر یاداشتێک کردوه بۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ى لێبڕینى موچه و داوایانکرد په‌رله‌مان کۆبونه‌وه‌یه‌کى تایبه‌ت به‌و پرسه به‌ئاماده‌بونى به‌رپرسانى حکومه‌ت ئه‌نجام بدات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ى ئایارى 2021، به‌پێى ناو و واژۆى په‌رله‌مانتاران، بێجگه له په‌رله‌مانتارانى لایه‌نه‌کانى ئۆپۆزسیۆن، په‌رله‌مانتارانى یه‌کێتى و گۆرانیش واژۆیان کردووه.
له‌کۆى 111 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان، 59 ئه‌ندامیان که له فراکسیۆنه‌کانى(کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، نه‌وه‌ى نوێ، سه‌ربه‌خۆکان) ئۆپۆزسیۆنن له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانى(گۆران، یه‌کێتى) که له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم به‌شدارن واژۆیان کردووه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار