مه‌لا به‌ختیار داوا له‌لایه‌نه‌کان ده‌کات ژن به‌ژنى سیاسى بکه‌ن
" میلله‌ت تا سه‌ر به‌رگه‌ى ئه‌م دۆخه ناگرێت، که‌سیش نازانێ که میلله‌ت سه‌برى نه‌ما، چۆن ده‌ته‌قێته‌وه!"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى رایگه‌یاند" میلله‌ت تا سه‌ر به‌رگه‌ى ئه‌م دۆخه ناگرێت، که‌سیش نازانێ که میلله‌ت سه‌برى نه‌ما، چۆن ده‌ته‌قێته‌وه!"، داواش له لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌کات ژن به‌ژنى سیاسى بکه‌ن.
مه‌لا به‌ختیار که سه‌رپه‌رشتیارى گشتى فێستیڤاڵى گه‌لاوێژیشه ئاماژه به‌وه ده‌کات که"له‌رۆژگارێکى سه‌ختداین، راسته شه‌ڕى ناوخۆ له‌کۆڵ بۆته‌وه، لوله‌ى تفه‌نگه‌کان ساردبوونه‌ته‌وه، خوێن داناچۆڕێ، به‌ڵام هێشتا ترس‌و بیمى رێکنه‌که‌وتنى حزبه‌کان، تێکچوونى ئه‌م هه‌رێمه، زاڵکردنى به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى قه‌ڵه‌مڕه‌وى حزب، به‌سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وى نه‌ته‌وه، دیموکراسی، مه‌ده‌نیدا زاڵه‌و هێشتا تازه به‌تازه، له‌هه‌لێر کۆنفرانسى یه‌کڕیزیى و ده‌ستور رێکده‌خرێت، ئه‌مه‌ش واتا (30) ساڵه ئێمه هێشتا یه‌کڕیزى خۆمان نه‌گه‌یاندۆته ئاستێک، بوێرین بڕیار له‌ده‌ستور بده‌ین".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که نه‌بوونى یه‌کڕیزى له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کاندا به‌ر به‌ستێکى گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م نوسینى ده‌ستوردا، به‌وته‌ى خۆشى دروشمه‌که خۆى وامان پێده‌ڵێت که "یه‌کڕیزى نییه، بۆیه ده‌ستور نانوسرێت".
له‌به‌شێکى دیکه‌ى وتاره‌که‌یدا مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند"ئێستا بۆ له‌خۆمان بایبووین، ئه‌وه سه‌رۆک کۆمار، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆکى په‌رله‌مان و وه‌زیرمان هه‌یه، پارتى سه‌رۆکى هه‌رێم و سه‌رۆکى حکومه‌ت هى ئێوه‌یه، ئێ باشه خۆمان له‌گه‌ڵ خۆماندا یٔه‌وه به‌رامبه‌ر یه‌کتر ده‌که‌ین، که له‌گه‌ڵماندا کرا؟! ده‌لێببورن و له‌ناوه‌ڕاستى رێگه، ژن به‌ژنى سیاسى بکه‌ن و کۆتایى پێبهێنن چونکه میلله‌ت تا سه‌ر به‌رگه‌ى یٔه‌م دۆخه ناگرێت، که‌سیش نازانێ که میلله‌ت سه‌برى نه‌ما، چۆن ده‌ته‌قێته‌وه! کام رابه‌رى سیاسى پێشتر کتومت پێشبینى کردووه، راپه‌ڕینه‌کان چۆن ده‌بێت؟ نییه. راپه‌ڕین وه‌کو ته‌قینه‌وه‌ى زه‌مینله‌رزه وایه، کۆکردنه‌وه‌و رشاندنى رقى سایکۆلۆجییه‌و له‌چرکه ساتێکى دیاریکراوى مێژوویدا دێته ده‌ره‌وه".
هاوکات مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى باسکردوه که هیچ که‌سێک ئه‌و چرکه‌ساته نازانێت که‌یه! ته‌نها کاتێک ده‌زانرێت که ده‌ته‌قێته‌وه. هۆکاره‌کانى ته‌قینه‌وه‌که‌ش له‌به‌رچاومانه، به‌ڵام کاتى ته‌قینه‌وه‌که ونه جارێ! بۆیه رێککه‌وتن زۆر پێویسته.
ناوبراو ده‌شڵێت" تاکه ئه‌زمونین له‌دواى (30) ساڵ، ده‌ستورمان نه‌نوسیبێت، له‌دواى (30) ساڵ، له‌ناو هه‌موو حزبه‌کانمان، دوو حزب له‌کوردستاندا نییه، په‌یوه‌ندییه‌کى راستگۆیانه‌یان له‌نێواندا هه‌بێت، چونکه هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کان تاکتیکییه، به‌رژه‌وه‌ندییه، ناچارییه، نه‌ک ستراتیجی! ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کى ئێجگار گه‌وره‌یه".
