موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێتە ئەلیكترۆنی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند كاردەكەین بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە جێبەجێ بکەین.
ئەمرۆ چوارشەممە 26 ئایاری 2021 سەنتەری میدیا لە وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند " بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ (یان تێن هۆڤ) راوێژکاری سەربازی وڵاتی هۆڵەندا کۆبوونەوەیەکی بەڕێوەبرد، لەگەڵ نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچەی پێشمەرگە".
ئهوهشی باسكردووه: نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکان پێکهاتبوون لە (نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی، بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و رێکخستنی میلاکات، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی ئەفسەران، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی کارمەندان و بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن)".
ئاماژە بەوەشکراوە: "لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوە لە دروستکردنی داتابەیسێکی ناوەندی لە وەزارەت بە هەماهەنگی و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەکە بە ئەنجام بگات و هەنگاو بنرێت بۆ جێبەجێکردنی".
