ئێران: ئەگەر عێراق ئامادەبێت هەموو جۆرە ڤیزایەک هەڵدەگرین

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى   

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر لایەنی عێراق ئامادەبێت، هەموو جۆرە ڤیزایەک هەڵدەگرین.

رەسول موهاجر، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لەبەغدا لەگەڵ بەشێک لەبازرگانانی عێراق و ئێران کۆبوەوە و رایگەیاند، تاران ئامادەیی هەیە پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی لەگەڵ عێراق بەرەوپێش بەرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدواین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بڕیاردراوە ئەگەر لایەنی عێراقیش ئامادەبێت، هەمو جۆرە ڤیزایەک لەسەر بازرگانان و هاوڵاتیان هەڵدەگیرێت و ئەوەش کارئاسانی دەبێت بۆ هاتوچۆ و زیادبونی جوڵەی گەشتیاری.

پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هۆکارەکەشی بۆ بەرژەوەندی هەردو وڵات و زیاترکردنی جوڵەی گەشتیاری و بارزگانی دەگەڕێندرێتەوە، بەتایبەت هاتوچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیانی نێوان هەردو وڵات ساڵانە بۆ ملیۆنان کەس بەرزبوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار