نیو یۆرک تایمز: "کازمی شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی چاکسازییەکان"
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوابەدوای خۆپشاندانەکانی دوێنێی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدا، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئایاری 2021 ڕۆژنامەی نیو یۆرک تایمزی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەکان بڵاوکردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ڕۆژنامەکە نوسیویەتی: "خۆپیشاندەران و بەرپرسە حکومییەکان دەزانن کێ چالاکوانە عێراقییەکانی کوشتووە" ئاماژەی بەوەش داوە کە موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی لە وەڵامی خۆپیشاندانەکانی تشرینی 2019 دا بەڵێنیدابوو بەتایبەتی لە سنوردارکردنی چالاکییەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران.
دوێنێ لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدای پایتەختی عێراق هاوڵاتییان دووبارە خۆپیشاندانیان کردەوە و دواتر گرژی و ئالۆزی لێکەوتەوە.

بابهتی پهیوهندیدار