هه‌په‌گه: 14 داگیرکه‌رى دیکه‌ى تورک سزادران

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه) ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات که 14 سه‌ربازى تورکیان سزاداوه‌و چه‌ندین شوێن و که‌لوپه‌لى سه‌ربازى داگیر که‌رانیش له‌ناوبران.
ئه‌مڕۆ 26ى ئایارى 2021، ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نیى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌باره‌ى چالاکییه کاریگه‌ره‌کانى دوو ڕۆژى ڕابردووى هێزه‌کانى گه‌ریلا و هێرشه داگیرکه‌رییه‌کان ڕاگه‌یاندراوێکى بڵاوکرده‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
چالاکى بۆ تۆڵه‌ى شه‌هیدانى به‌ستا
ماوه‌یه‌که داگیرکه‌ران له ناوچه‌ى کێلا مه‌مێ و ده‌ریا قاجێ له ئه‌یاله‌تى بۆتان خه‌ریکى بۆسه دانانن، ئه‌و یه‌که‌یه‌ى سوپاى تورک له ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانماندا بوون و له ٢٤ى ئایاردا و له کاتژمێر ٢٠:٣٠ دا له دوو قۆڵه‌وه که‌وتنه ناو بۆسه‌ى پێچه‌وانه‌ى هێزه‌کانى گه‌ریلا. له کاتژمێره‌کانى شه‌ودا و له نزیکه‌وه له‌لایه‌ن گه‌ریلاوه لێیاندرا و ٥ داگیرکه‌ر سزادران و داگیرکه‌رێکیش بریندار بوو، ئه‌و چالاکییه بۆ تۆڵه‌ى شه‌هیدانى به‌ستا ئه‌نجامدرا.
چالاکییه‌کان له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕیى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس دا
هێزه‌کانى یه‌ژاستار له ٢٥ى ئایار و له کاتژمێر ١٢:٠٠ دا له دژى داگیرکه‌ران له شاخى شه‌هید دڵگه‌ش له ناوچه‌ى ئاڤاشین چالاکییان ئه‌نجامدا، گروپێک له داگیرکه‌ران کرانه ئامانج و لێیاندرا، ئه‌وه‌نده‌ى روون بووه‌ته‌وه داگیرکه‌رێک کوژراوه.
هێزه‌کانى یه‌ژاستارمان له ٢٥ى ئایار و له کاتژمیر ١٦:٣٠ له دژى داگیرکه‌ران له شاخى کۆنفرانس له ناوچه‌ى ئاڤاشین به چه‌کى قورس چالاکییه‌کیان ئه‌نجامدا.
له ٢٥ى ئایار و له کاتژمێر ١٧:٠٠ دا له دژى داگیرکه‌رانى سه‌ر شاخى شه‌هید زێڕین له ناوچه‌ى ئاڤاشین به چه‌کى قورس چالاکییه‌ک ئه‌نجامدرا، دواى چالاکیه‌که داگیرکه‌ران به‌چڕى ده‌وربه‌رى خۆیان و ناوچه‌که‌یان بۆردومانکرد، له کاتژمێر ٢١:٠٠ دا کۆپته‌ره جه‌نگییه‌کان ناوچه‌که‌یان بۆردومانکرد.
هه‌ر له ٢٥ى ئایاردا له دژى داگیرکه‌ران له قه‌ڵاى مام ره‌شۆ له ناوچه‌ى ئاڤاشین به چه‌کى قورس زنجیره چالاکییه‌ک ئه‌نجامدران.
له ٢٥ى ئایار و له کاتژمێر ٠٩:٣٠ دا له دژى داگیرکه‌ران له قه‌لا بێده‌وێ له ناوچه‌ى زاپ چالاکییه‌ک ئه‌نجامدرا، له‌و چالاکییه‌دا به لانیکه‌مه‌وه رادارێک و کامێرایه‌کى چاودێرى تێکشکێنراون.
له ٢٦ى ئایار له کاتژمیر ٠٨:٥٥ دا له دژى داگیرکه‌ران له سه‌ر شاخى مه‌روان له ناوچه‌ى زاپ چالاکییه‌کى نیشانه‌شکێنى ئه‌نجامدرا، له‌و چالاکییه‌دا داگیرکه‌رێک سزا درا.
چالاکییه‌کان له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى شۆڕشگێڕى جه‌نگى خابوردا
له ٢٥ى ئایاردا له کاتژمێر ١٥:٣٠ دا له نێوان شاخى کورۆشینۆ و ستونا له ناوچه‌ى مه‌تینا به سابوتاژ له گروپێک له داگیرکه‌ران درا، ژماره‌ى ئه‌و داگیرکه‌رانه‌ى له‌و چالاکییه‌دا سزادران به روونى دیار نییه.
له ٢٥ى ئایاردا و له کاتژمێر ١٧:٣٠دا له نێوان شاخى زه‌ندورا و کورۆشینۆ له مه‌تینا و له پشت شاخى کۆردینه‌وه هێزه‌کانمان له ٣ قوڵه‌وه چوونه سه‌ر داگیرکه‌ران. له قوڵى یه‌که‌مه‌وه له ٤ داگیرکه‌ردرا و ٣ داگیرکه‌ریان سزادران و داگیرکه‌رێکى تریشیان بریندار بوو. کاتێک ٢ داگیرکه‌ر هاتن بۆ هاوکاریى داگیرکه‌ره مردوو و برینداره‌کان، له‌و ٢ داگیرکه‌ره‌ى تریش درا و هه‌ر دووکیان سزادران. له قۆڵى دووه‌مه‌وه، هێزه‌کانمان له په‌ناگه‌یه‌کى داگیرکه‌رانیاندا و ٢ داگیرکه‌ر سزا دران و په‌ناگه‌که ته‌قێنرایه‌وه، له قۆڵى سێیه‌مه‌وه هێزه‌کانمان له رادار و کامێراى داگیرکه‌رانیاندا و تێکیان شکاندن.
له‌و چالاکییه‌دا به گشتى ٧ داگیرکه‌ر سزادران و داگیرکه‌رێکیش بریندار بوو، رادار و کامێرایه‌کى چاودێرى و په‌ناگه‌یه‌کیش تێکشکێنران، دواى ئه‌و چالاکییه داگیرکه‌ران له نێوان ٢٠:٣٠ بۆ ٠١:٠٠ به کۆپته‌رى جه‌نگى هێرشیان کرده سه‌ر ناوچه‌که و ده‌ستیان به بۆردومانکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى کرد. دواى ئه‌وه داگیرکه‌ره سزادراوه‌کان و برینداره‌که‌یان به کۆپته‌رى جۆرى سکۆرسکى له ناوچه‌که دووخرانه‌وه.
بۆردومانى داگیرکه‌ران به‌رده‌وامیى هه‌یه و گه‌ریلاکانمان هیچ زیانێکیان نه‌بوو
سوپاى تورکى داگیرکه‌ر به تۆپ، کۆپته‌ر و فڕۆکه‌ى جه‌نگى به‌رده‌وامه له بۆردومانکردنى ناوچه‌کانى پاراستنى مه‌دیا.
له ٢٥ى ئایاردا و له کاتژمێر ١٢.٤٥ دا شاخى زه‌ندورا له مه‌تینا به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکرا.
له ٢٥ى ئایاردا و له کاتژمێر ٢٢:٥٠ و ٢٣:٥٠ دا به کۆپته‌رى جه‌نگى سه‌ربازیان له مه‌رڤانۆس، دۆڵى ماران، شوکێ و پشتى دۆڵى کۆنفرانس له ئاڤاشین پیاده کرد.
له ٢٥ى ئایاردا و له کاتژمێر ١٤:١٥ و ٠٠:٣٠ دا ناوچه‌ى وه‌رخه‌لى ئاڤاشین ٤ جار به فڕۆکه‌ى جه‌نگى بۆردومانکرا.
سوپاى تورکى داگیرکه‌ر به تۆپ و تۆپى هێشوویى ناوچه‌کانى تابورى عه‌ره‌به‌کان و وه‌رخه‌ل-یان له ئاڤاشین بۆردومان ده‌که‌ن.
له ٢٥ى ئایاردا و له کاتژمێره‌کانى ٢٢:٣٠ و ٢٣:٠٠ دا ناوچه‌کانى جیلۆى بچووک، قه‌لا بێده‌وێ، شاخى شه‌هید سه‌رخۆبوون، شاخى شه‌هید مونزور و شاخى گزێ به کۆپته‌ر جه‌نگى بۆردومانکران و دواتر سه‌ربازیان له‌و شوێنانه‌دا دابه‌زاند.
له‌و هێرشانه‌دا هیچ زانێک به هێزه‌کانمان نه‌گه‌یشت.
