نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێت له‌رووى فکریه‌وه شه‌رى تیرۆر بکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، رایگه‌یاند:" نه‌ک ته‌نها له‌رووى سه‌ربازییه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له‌رووى فکریه‌وه شه‌ڕى تیرۆر بکرێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى ئایارى 2021، سه‌رۆکى هه‌رێم پێشوازییکرد له ژه‌نراڵ ڕیچارد بێڵ، جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێکى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌ییى هه‌رێمى کوردستانى بۆ به‌رده‌وامیى هه‌موو هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان و کارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش دووپاتکرده‌وه و جه‌ختى له‌وه‌یش کرده‌وه که تێکشاندنى تیرۆر ته‌نیا له ڕێگه‌ى سه‌ربازییه‌وه نابێت، به‌ڵکو ده‌بێت له‌ڕووى فیکریشه‌وه شه‌ڕى تیرۆر بکرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کراوه، ژه‌نراڵ ریچارد بێل، ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان و پێشمه‌رگه‌ى کرد له تێکشاندنى داعش-دا و جه‌ختى له پێویستى و گرنگیى هه‌ماهه‌نگیى هه‌واڵگرى و وشککردنى سه‌رچاوه دارایییه‌کانى داعش و پێویستیى هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان کرده‌وه له‌پێناو له‌ناوبردنى یه‌کجاره‌کیى داعش.
هاوکات ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که دامه‌زراندنى ناوه‌نده‌کانى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى هاوبه‌شى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانانه‌ى بۆشاییى ئه‌منییان هه‌یه ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان بووه.
