حه‌وت ساڵه حکومه‌ت پێشینه‌ى بودجه‌ى پڕۆژه‌کان نادات به به‌ڵێنده‌ران
سه‌رۆکى لقى به‌ڵێنده‌ران له‌سلێمانى: دوو هه‌زارو 500 پڕۆژه له سلێمانى بونیان هه‌یه و ته‌واونه‌کراون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لقى سلێمانى یه‌کێتى به‌ڵێنده‌رانى کوردستان رایگه‌یاند:" حه‌وت ساڵه حکومه‌تى هه‌رێم پێشینه‌ى بودجه‌ى پرۆژه‌کانى نه‌داوه‌ته به‌ڵێنده‌ران... باج و رۆتینى فه‌رمانگه حکومییه‌کان بونه‌ته گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌م کاره‌کانمان و له‌ئێستادا چه‌ندین به‌ڵێنده‌ر ده‌رگاى کۆمپانیاکانیان داخستووه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، ناجى شێخ عزه‌دین، سه‌رۆکى لقى سلێمانى یه‌کێتى به‌ڵێنده‌رانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند:" ماوه‌ى زیاتر له‌حه‌وت ساڵه دوو هه‌زارو 500 پڕۆژه له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى بونیان هه‌یه و ته‌واونه‌کراون، به‌هۆى ئه‌وه‌ى حکومه‌ت پێشینه‌ى بودجه‌ى پڕۆژه‌کانى نه‌داوه به‌به‌ڵێنده‌ران، به‌ڵام له‌ئێستادا بودجه‌ى بۆ پڕۆژه‌ى نوێ ته‌رخانکردوه".
ناوبراو راشیگه‌یاند، دابه‌زینى به‌هاى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار زیانى 20% له‌سه‌رجه‌م به‌ڵێنده‌ران داوه، وتیشى:" باج و رۆتینى فه‌رمانگه حکومییه‌کان بونه‌ته گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگى له‌به‌رده‌م کاره‌کانمان، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى کێشه و گرفته‌کانیان یاداشتێکى ناڕه‌زایى ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت ده‌که‌ین، چونکه زۆرێک له به‌ڵێنده‌ران ده‌رگاى کۆمپانیاکانیان داخستووه".
