چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق كۆدەبنەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لەچەند کاتژمێری داهاتودا هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق (کۆمار، پەرلەمان، حکومەت‌و دادوەری) لەسەر پێشهاتەکانی دەستگیرکردنی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی کۆببنه‌وه.
بەگوێرەی میدیای عێراقی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆدەبنەوەو پرسی دەستگیرکردنی قاسم موسڵح فەرماندەی حەشدی شەعبی‌و کاردانەوەی میلیشیاکانی حەشد دوای ئەو بڕیارە تاووتوێدەکەن.
چوارشه‌ممه 26ى ئایارى 2021، سه‌رچاوه‌یه‌کى ئه‌منى به میدیاکانى عێراقى راگه‌یاند:" قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له ئه‌نبار به‌پێى ماده‌ى 4 تیرۆر ده‌ستگیرکرا".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌شد له ئه‌نبار به تۆمه‌تى تیرۆرکردنى هه‌ردوو چالاکوان "فاهم تائى و ئیهاب وه‌زنی"، له‌گه‌ڵ تۆمه‌تى زیانگه‌یاندن به دارایى گشتى ده‌ستگیرکراوه.
