لەهەولێر كۆمپانیایەكی خاشاك كارەكانی ڕادەگرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیایایەکی خاشاک پاککەرەوە کە چوار قەزای گەورەی هەولێر پاک دەکاتەوە، بەهۆی خەرجنەکردنی پشکی پارەکانیانەوە، سێ رۆژە کارەکانی راگرتووە .
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 نەوزاد حەمەد ئاغا، سەرپەرشتیاری كۆمپانیای پاپا گرووپ لە رواندز، لهکۆنگرهیهکى ڕۆژنامهوانیدا رایگەیاند" ماوەی چوار مانگە حكومەت هیچ بڕە پارەیەكی بۆ ئێمە خەرج نەكردووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی قەرزێكی زۆرمان بكەوێتە لای حكومەت، بۆیە ناچار بووین كارەكانمان لە سنووری هەر چوار قەزای سنووری دەڤەری سۆران رابگرین تا ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت"
سەرپەرشتیاری كۆمپانیای پاپا گرووپ وتیشی " بڕ پارەكەی کە حكومەتی هەرێم دەبێت خەرجی بکات بۆ کۆمپانیاکەمان ٤ ملیارد دینارە".
ماوەی سێ رۆژ کۆمپانیای پاپا گرووپ کە تاکە کۆمپانیای پاککەرەوەیە، لە هەر چوار قەزای سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر کارەکانی راگرتووەو ئەمەش بۆتە هۆی کۆبوونەوەی خشڵ و خاشاکێکی زۆر کە بەتەواوی سیمای ئەو شارانەی شێواندووە.
