بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك بڕیارێكی راكان جبوری لەبەرژەوەندی كورد ڕەتدەكاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەڕێوەبەری پۆلیسى كه‌ركوك رایگەیاند" راكان جبورى، نوسراوێكى كردووه بۆنیشته‌جێكردنى عه‌ره‌بى هاورده له خانووى كورده‌كان له گوندى په‌لكانه، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێچەوانەی بڕیاری ماددەی 140، پێویستە دادگاکان ئەوە یەکلایی بکەنەوە".
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 27 ئایاری 2021 به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركوكی له نوسراوێكدا بڕیاره‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێچەوانەی بڕیاری ماددەی 140، پێویستە دادگاکان ئەوە یەکلایی بکەنەوە.
پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركووك نوسراوێكى كردووه بۆنیشته‌جێكردنى عه‌ره‌بى هاورده له خانووى كورده‌كان له گوندى په‌لكانه.
به پێى ئه‌و نوسراوه راكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركوك له نوسراوێكدا داوای کردووە هاوردەکان لەگوندى پەلکانە، لەو خانووانە نیشتەجێ بکرێن کە هی کوردن، به‌ڵام ئێستا خاوەنەکانیان بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە جێیان هێشتوون.
هاوكات عەمید کاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسى كه‌ركوك بە نوسراوێکی فەرمی وەڵامی داوەتەوە و رەتیکردووەتەوە فەرمانەکە جێبەجێ بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ى پێچەوانەی بڕیاری ماددەی 140 ەو دوپاتیكرده‌وه، " پێویستە دادگاکان ئەوە یەکلایی بکەنەوە".
گوندى په‌لكانه‌و چه‌ند گوندێكى دیكه ماوه‌ى چه‌ند ساڵه كێشه له نێوان جوتیارانى كورد و عه‌ره‌به هاورده‌كان هه‌یه به‌هۆیه‌وه چه‌ندین جار كورده‌كانى ئه‌و ناوچانه توشى گرفت بوونه‌ته‌وه.
