ئه‌مریکا پرۆژه‌یه‌کى گه‌وره به قه‌رز بۆ هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کونسوڵى گشتى ئه‌مریکا له هه‌رێمى کوردستان، ئاماده‌یى وڵاته‌که‌ى ده‌ربڕى بۆ به‌شداریکردن له‌ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ى گرنگى کاره‌با به‌شێوه‌ى قه‌رز، یه‌کێک له پرۆژه‌کانیش، راکێشانى بۆرى غاز بۆ وێستگه‌ى هه‌زار مێگاواتى کاره‌باى کواشى له پارێزگاى دهۆک.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى کاره‌با، که‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیرى کاره‌با پێشوازى له لیزا بۆدۆنڵى کونسوڵى به‌شى ئابورى له کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریکا له هه‌رێم کرد، له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که زاگرۆس فه‌تاح بریکارى وه‌زاره‌تى پلاندانان و رابه‌ر سدیق بریکارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوری، کامیل قه‌زاز بریکارى وه‌زاره‌تى کاره‌با، ئه‌رده‌ڵان شوکرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبون، لیزا دۆنڵى پشتگیریى وڵاته‌که‌ى دوپاتکرده‌وه بۆ حکومه‌ت و گه‌لى کوردستان بۆ به‌شداریکردن له‌ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌ى گرنگى کاره‌با به‌شێوه‌ى قه‌رز له‌هه‌رێمى کوردستان.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى کاره‌با سوپاسى کونسوڵى به‌شى ئابورى کونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریکاى له‌هه‌رێمى کوردستان کرد و ئاماده‌یى وه‌زاره‌ته‌که‌ى ده‌ربڕی، بۆ پشکه‌شکردنى هه‌مو کارئاسانى و هاوکارییه‌کى کۆمپانیاکانى ئه‌مریکا و جێبه‌جێکردنى چه‌ند پرۆژه‌یه‌کى ستراتیژیى له‌ناویاندا وێستگه‌کانى 400 که‌ى ڤى و ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له‌رێگه‌ى غازى به‌فیڕۆچوى ناو کێڵگه نه‌وتیه‌کان،" گرنگى راکێشانى بۆرى غاز بۆ وێستگه‌ى هه‌زار مێگاواتى کاره‌باى کواشى له پارێزگاى دهۆک و چه‌ندین پرۆژه‌ى دیکه که بۆ بونیاتنانى ژێرخانى کاره‌با گرنگن".
هاوکات له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه، گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى پێدانى قه‌رز و جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌کان کراوه.
