سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى: له‌قۆناغى راستکردنه‌وه‌ى بریارى دادگاى ته‌میزیداین

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"هه‌رچه‌نده دۆسیه‌ى حوکمدراوه‌کانى بادینان، به‌پێى رێکارو میکانیزمه یاساییه‌کانى خۆى قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ کراوه تا گه‌یشتوه‌ته دادگاى پێداچونه‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا دۆسیه‌که له قۆناغى راستکردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگاى ته‌میزدایه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، به‌نگین قاسم سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ مارتین هوس باڵیۆزى یه‌کێتى ئه‌وروپا له عێراق و ڤینسنت گیوم پۆپۆ به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وروپا له هه‌رێمى کوردستان کۆبوه‌وه و له‌باره‌ى دۆسیه‌ى سزادراوانى بادینان گفتوگۆیان کردوه.
ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى دیداره‌که بڵاویکرده‌وه، باڵیۆزى یه‌کێتى ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه هه‌وڵه‌کانى هه‌رێم بۆ چه‌سپاندنى یاسا‌و پاراستنى مافه‌کانى مرۆڤ.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه" دۆسیه‌ى حوکمدراوه‌کانى بادینان، به‌پێى رێکارو میکانیزمه یاساییه‌کانى خۆی، قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ کراوه تا گه‌یشتۆته دادگاى پێداچونه‌وه، له‌ئێستاشدا دۆسیه‌ى حوکمدراوانى بادینان له قۆناغى (راستکردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگاى ته‌مییز)دایه".
ئه‌هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که "ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریو دادگاى پێداچونه‌وه، به شێوه‌یه‌کى بێلایه‌نانه کار ده‌که‌ین، خوازیارین ئه‌م بابه‌تانه به ئاڕاسته‌ى سیاسى یان بابه‌تى راگه‌یاندن نه‌بردرێن".
