دوو بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر رووبه‌رووى ئاسایش ده‌بنه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوو تۆمه‌تبارى بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر رووبه‌رى ئاسایش ده‌بنه‌وه‌و کارمه‌ندێک و یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کان بریندار ده‌بێت، ئاسایشى راپه‌رینیش روونکردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ى ئایارى 2021، له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین باسى له‌وه‌کردووه، دواى هه‌وڵیان بۆ ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تبارێکى مادده‌ى هۆشبه‌ر، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه ڕوویداوه‌و کارمه‌ندێکى ئاسایش بریندار بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى ڕاپه‌ڕین له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" هێزه‌کانمان به‌فه‌رمانى دادوه‌ر له بنکه‌ى ئاسایشى زه‌ڵێى سه‌ر به‌ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر دوو تۆمه‌تباریان به‌مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر کرد، به‌رله‌وه‌ى ده‌ستگیربکرێن روبه‌ڕوى هێزه‌کانمان بونه‌وه، یه‌کێک له‌کارمه‌نده‌کان برینداربوو، له‌ئێستادا ته‌ندروستى کارمه‌نده‌که جێگیره".
هاوکات ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌که به‌فه‌رمانى دادوه‌ر به‌ندکراون و به‌پێى مادده‌ى (٢٦ و ٣٠ى له‌یاساى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌رو کارتێکه‌ره عه‌قڵیه‌کان) ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
